داعش شەرعیەت بە دەستدرێژی سێكسی دەدات

0
13102014182328ezdi-bداعش شەرعیەت بە دەستدرێژی سێكسی دەدات
نوجە.نیت.ووشە
بۆ یەكەم جار رێكخراوی داعش دان بەوەدا دەنێت كە هەستاوە بەكەنیزەككردنی ئافرەتانی ئێزدی و فرۆشتنیان لە بازاڕەكان و بەكۆیلەكردن و دەستدرێژی سێكسی بۆسەریان و رای دەگەیەنێت، ئەو ئافرەتانە دەستكەوتی شەڕ و موشریكن بۆیە ئەوان كەنیزەكن و سێكسكردن لەگەڵیان شەرعییە.
وەك رۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمەریكایی بڵاوی كردووەتەوە، گۆڤاری “دابق” كە داعش بەزمانی ئینگلیزی دەری دەكات لە دوا ژمارەیدا دەڵێت، ئافرەتانی ئێزدی و منداڵانیان دەسكەوتی شەڕن، شەفەق نیوز گواستییەوە.
زیاتر دەڵێت، ئافرەت و كچە ئێزدییەكان بەپێی شەریعەتی ئیسلام بەسەر چەكدارانی داعش دابەش كراون، گۆڤارەكە وا دەڵێت، ئەو چەكدارانە ئێستە خەریكی فرۆشتنی ئەوانن، ئاماژە دەكات، مەسیحی و جولەكە هەلی دانی سەرانەیان پێ دەدرێت یان هاتنە ناو ئیسلام، بەڵام ئێزدییەكان دەتوانرێت بكرێنە كۆیلە ئەگەر لە شەڕدا بەدیل گیران، چونكە ئەوان موشریكن.
گۆڤارەكە پاساو بۆ بەكۆیلەكردنی ئێزدیان دێنێتەوە و دەڵێت، بەكۆیلەكردنی خێزانی كافران و بردنی ئافرەتانیان وەك كەنیزەك روویەكی جێگیری شەریعەتە، چونكە ئەوان لە راستی لایان داوە، تەنانەت مەسیحییەكانیش كە خاچ پەرستن، ئێزدییەكان بەشەیتان پەرست دادەنێن.
ئەو گۆڤارە لەوە زیاتر دەڵێت كە رەتكردنەوەی بەكۆیلەكردن دەبێتە هۆی دروستبوونی زینا بەتایبەتی بۆ ئەو پیاوانەی كە دەستیان كورتە و ناتوانن ژن بێنن، بۆیە ئەگەر ئافرەت كۆیلە بێت ئەوە پێوەندیی سێكسی لەگەڵیدا شەرعییە.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com