نێچیرڤان بارزانی : له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر خه‌تین، تا بتوانین یارمه‌تی زیاتری کۆبانێ بدەین
نوچه‌نێت – هه‌ولێر
دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر به‌سترا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
له‌سه‌ره‌تادا محه‌مه‌د فەرەج، ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی وتی: ئه‌و پشكانه‌ی بۆكورد دانراوه له به‌غدا له ئاست مافی كورد نه‌بوه، به‌زوترین كات وه‌زیره‌كانمان ده‌چنه به‌غداو ده‌بێت ده‌رفه‌تێكیش به‌حكومه‌تی عه‌بادی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌كانی بكات. وتیشی: هەموو پشتیوانییەكی رۆژئاوای كوردستان دەكەین و لەگەڵ ئازارەكانیانداین.
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤارن بارزانی ،جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: هه‌مومان كۆكین لەسەر پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، بۆ ئه‌وه‌ی بۆئەوەی لە كابینەكەی سەركەوتوو بێت.
بارزانی وتیشی: یارمه‌تی سه‌ربازی كۆبانێمان كردوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و توركیاش له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یارمه‌تی زیاتری كۆبانێ بكه‌ین و تا ئێستاش 4 هەزار ئاوارەی ئەو شارە گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان. جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت کە”ته‌نها یه‌كریزی كورد گره‌نتیه”.
هه‌روه‌ها مه‌لابه‌ختیار، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وتی: سه‌باره‌ت به‌كۆبانێ هه‌ڵوێستیكی باشمان هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ر بگرن، شتێكی گه‌وره بۆ كۆبانێ ده‌كرێت.