تەوەر : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان
م. ئیسماعیل تەها:
ئه‌و مامۆستانه‌ی ئه‌ندامي ليژنه‌ی فه‌توای کوردستانن ئاستی زانستيان زۆربه‌رزترە لە زانايانی وڵاتانی ده‌ره‌وه
دەبێت خه‌ڵكی كورد دووربكه‌وێته‌وه له‌هه‌ندێ فه‌توای خه‌ليجی كه‌بۆ خه‌ڵكی خۆيانيان داوه نه‌ك بۆ كورد
سەلەفییەکان کێشەی گەورەن چه‌ند ناميله‌كه‌يه‌ك دەخوێننەوە يه‌كسه‌ر ده‌بن به‌موفتی ومه‌لا
تەوەری نوچەنێت : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان
مامۆستا ئیسماعیل تەها، هەڵگری بڕوانامەی زانستی مه‌لايه‌تی، ساڵي 2010 به‌شی أصول الديني كۆلێژی زانسته ئيسلاميه‌كانی لەزانكۆی سليمانی ته‌واوكردووه، ئيستا لەدواقۆناغی خوێندنی ماجستەرە له زانكۆي أم درمان، مامۆستا ئیسماعیل لەوەڵامی پرسیارەکانی تەوەری نوچەنێت، پێی وایە، لیژنەی فتوای کوردستان لیژنەیەکی بەتواناو کاریگەرە، بەڵام بەڕای ئەو کاتی دەوێ تا فتواکانیان جێ دەگرێ لەناو خەڵکدا، پێی وایە کێشەی سەرەکی لەکوردستان کێشەی سەلەفییەکانە، کە هەرکەسیان چەند نامیلکەیەک دەخوێنێتەوە خۆی لا دەبێت بەموفتی.
رزگار رەزا چوچانی / سوید
نوچەنێت : موفتی کێیە ؟ ئەتوانێ چی بکات بۆ کۆمەڵگە ؟ ئایا سەردەمی موفتی و لیژنەی فتوا ماوە؟
م. ئیسماعیل تەها : پرسياره‌کە له‌سێ بڕگه‌پێكهاتووه، بۆيه من هه‌رسێكي له‌يه‌ك شوێن وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه، موفتي به‌و كه‌سه‌دەگوترێت كه‌هه‌ڵده‌ستێت به‌روونكرده‌وه‌ی بابه‌ته‌شه‌رعيه‌كان بۆ خه‌ڵك، موفتی ئه‌توانێت زۆر شت بۆ كۆمه‌ڵگا بكات، به‌تايبه‌ت كۆمه‌ڵگا ئيسلاميه‌كان، گرنگی زۆر به‌حه‌رام وحه‌ڵاڵ ده‌ده‌ن، هەر كاتێك كێشه‌يه‌ك دروست ده‌بێت، له‌سه‌ر حه‌ڵال وحه‌رامی بابه‌تێك موفتی يه‌كلای ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌يری كوردستان بكه‌ين ئه‌وكاته‌ی كه‌خه‌ڵك به‌گومانه‌وه‌له‌پێشنه‌ی خانوبه‌ره‌ی ده‌روانی ليژنه‌ی فه‌توا توانی چاره‌سەری ئه‌م كێشه‌يه‌بكات، هه‌ندێك جار موفتی ده‌توانێت چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه به‌شێوه‌يه‌ك كەبابه‌ته‌كه‌ده‌ستكاری ده‌كرێت له‌رووی حه‌رام وحه‌ڵاڵه‌وه‌گرفت نامێنيت، برگه‌ی سێيه‌مت كه‌ده‌ڵێی: ئايه‌سه‌رده‌می ليژنه‌ی فه‌توا ماوه، تا موسڵمانان پابه‌ندبن به‌ئاينه‌كه‌يانه‌وه، ليژنه‌ی فه‌توا مانه‌وه‌ی پێويست دەبێت
نوچەنێت: ئەی کوردستان تاچەند پیویستی بەموفتی، یان لیژنەی فتوا هەیە، بۆچی پێویستی پێیەتی؟
م. ئیسماعیل تەها : سه‌باره‌ت به‌كوردستانیش هەمان شتە، مادام خه‌ڵك له‌حه‌رام وحه‌ڵاڵ ده‌پێچێته‌وه، دروستكردنی خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای ئيسلاميه، پێويسته‌موفتی هه‌بێت، چونكه‌له رێگاي موفتيه‌وه دەتوانرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت، بۆيه كوردستانیش پێويستی به‌مه‌رجه‌عی فه‌توا هه‌يه.
نوچەنێت: چەند فۆرمێک هەیە بۆ رێکخستنی ئەو بوارە، وەک موفتی وڵات، یان لیژنەی فتوا، لەو نێوانەدا کامیان بەپەسەند ئەزانی ؟ بۆچی ئەوەت پێ باشترە؟
م. ئیسماعیل تەها : سه‌باره‌ت به‌و پرسياره كاميان گرنگتره موفتی وڵات، ياخود ليژنه‌ی فه‌توا، به‌رای من ليژنه‌ی فه‌توا گرنگرتره، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
ليژنه‌ی فه‌توا له‌چه‌ند پسپۆرێك پێكدێت، هه‌ريه‌كه ده‌توانن له‌گۆشه‌نيگايه‌وه سه‌يری بابه‌ته‌كه بكه‌ن، هەروه‌ها پسپۆری جۆراوجۆريش به‌ژداری پێ ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌كاتی دەر‌كردنی فه‌توا رێگا له‌وه‌دەگيرێت كه ئه‌م فه‌توايه له‌پێناو كه‌مينه‌يه‌ك دابێت، ياخود لايه‌نه‌كی دياريكراو، به‌ڵكو لێره خودی بابەتەكه گرنگه، نه‌ك كه‌مينه‌يه‌ك، چونكه هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر ته‌نها موفتی فه‌توا بدات، گومانی ئه‌وه‌ی لێ دەكرێت، ئه‌وبابه‌ته به‌لای به‌رژوه‌ندی هه‌ندێك زاڵ بكات، به‌سه‌ر به‌رژوه‌ندی هه‌ندێكى تر.
نوچەنێت: بەڵام تۆ ئەزانی ئێمە لیژنەی فتوامان لەمێژە هەیە، کەچی وەک پێویست گوێ بۆ گیراو نییە، هۆی ئەوە چییە؟
م. ئیسماعیل تەها : من له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌نيم، كه‌گوێ له‌ليژنه‌ی فه‌توا نه‌گيراوه، جه‌نابتان ده‌توانن بەدواداچوونی بۆ بكه‌ن، بۆ ليژنه‌ی فه‌توای شاره‌كان، مانگانه راپۆرتی خۆيان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه‌چۆن خه‌ڵك سه‌ردانيان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانيان، ئه‌م كێشانه جۆراوجۆرن، كێشه‌ی كرين و فرۆشتن، كێشه‌ی ته‌لاق، كێشه‌ی ناكۆكی خێزانی، دابه‌شكردنی ميرات هه‌موو ئه‌وانه له‌رێگای مامۆستايانی ئاينی و ليژنه‌كانی فه‌توا چاسه‌ر ده‌كرێت، زۆرجار مامۆستايانی ئاينی له‌پرسه‌سياسيه‌كانیش قسه‌ی خۆيان هه‌يه، هه‌رچه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستا رێكخراوی ستاندر زنجيره چالاكيه‌كی هه‌بوو، سەبارەت به‌پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی، يه‌كێك له‌و توێژانه‌ی كه‌به‌ژداری گرنگيان هه‌بوو، مامۆستايانی ئاينی بوو، كه‌به‌فه‌توايه‌ك پشتيوان بوون له‌دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی.
نوچەنێت: زۆربەی ئەو شتانەی باستکرد، لەسەر ئەساسی تاکە، یان خێزان، ئێمە باسی پرسی گشتی دەکەین، بۆ نمونە فتوایان دا سرودی ئەی رەقیب ناشەرعی نییە، بەشێک لەئیسلامییەکان پابەندی ئەو فتوانین، سەدان مامۆستای ئاینی دژی وەستانەوەو راگەیەنراویان بڵاوکردەوە، فتوایاندا، لەشەڕی داعش‌یش بەهەمان شێوە، ئەگەر قسەکانیان رەتیش نەکرابێتەوە، ناراستەوخۆش بێ، پێچەوانەی قسەی ئەوان بوونی هەبووە. ئەی بەمە چی دەڵێی؟
م. ئیسماعیل تەها: له‌پرسياری پێشو‌باسمان له‌كاريگه‌ری گشتی كرد، سه‌باره‌ت به پرسه‌سيه‌كانيش، مەرج نيه ليژنه‌ی فه‌توا له‌هه‌موو پرسه‌كان يه‌كسه‌ر خه‌ڵك گوێی بۆ بگرێت، زۆر جار گوێ بۆ گرتنه‌كه‌زه‌مەنێكى ده‌وێت تا خه‌ڵك رادێت له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زه‌مه‌نی ده‌وێت، فه‌توا هەيه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دراوه، سه‌ره‌تا خه‌ڵك به‌جۆرێك لێی تێگه‌يشتوون، دواتر ورده ورده خه‌ڵك له‌گه‌ڵی راهاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌شێكى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌وزايه‌ی كه‌له‌كوردستان هه‌يه، زۆرجار سه‌ير ده‌كه‌ی هه‌ندێك كه‌س ته‌نها وتاربێژێكه دێت فه‌توا له‌سه‌ر مينبه‌ر ده‌دات، له‌كاتی وتاری جمعه، بۆيه ده‌بێت جارێكى تر پێداچونه‌وه بۆ كۆی ئه‌و چه‌مكانه بكرێت، به‌تايبه‌ت پرسی موفتی وليژنه‌ی فەتوا، چونكه فه‌توا پايه‌كی تايبه‌تی هه‌يه له‌كتێبه شه‌رعيه‌كان، سه‌باره‌ت به‌شه‌ری داعش مه‌گه‌ر كه‌سێك ناوي له‌خۆی نابێت مه‌لا وه‌ستانی دژ به‌داعشي پێ دروست نه‌بێت، ئه‌گينا هه‌ركه‌سێك قورئاني خوێندبێته‌وه، ئه‌وه‌ده‌زانێت كه‌هه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت سته‌مت لێ بكات، پێويسته به‌رگری له‌خۆت بکەی، به‌ڵام به‌گشتی سه‌باره‌ت به‌داعش، ئه‌و راجييايه به‌هێزه نه‌بووه، كه‌به‌ديار بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌ش بوبێت.
نوچەنێت: شێوەیەک لە فەوزای فتوادان لەکوردستان بوونی هەیە، ئەو هەموو فتوا جۆر بەجۆرە، تاچەند کاریگەری هەبووە لەسەر بەلارێدابردنی خەڵک لەدیندا ؟ تاچەند کاریگەری نێگەتیڤی هەبووە؟ ئەتوانی چەند بەرهەمێکی خراپی ئەو فرە فەتوایییە باس بکەی لەکوردستان، کە هەستت پێی کردبێ؟
م. ئیسماعیل تەها : فه‌وزای فه‌توا له‌كوردستان بونی هه‌يه، ئه‌مه‌ش به‌شێكى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كەهەندێك له‌مامۆستاكان رازی نين، له‌هه‌ندێك فه‌توای مامۆستايان، ئه‌مه‌ش تا ئه‌ندازه‌يه‌ك كاريگه‌ری بووه له‌به‌لارێبردنی خه‌ڵك، به‌تايبه‌ت هه‌ندێك بابه‌ت هه‌يه قورستری ده‌كه‌ن، با من نمونه‌يه‌كت بۆ بێنمەوه، له‌ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ، سه‌له‌فيه‌كان فه‌توايه‌كيان ده‌ركرد، كه‌نابێت پاره له‌بری سه‌فتره بدرێت، ئه‌م فه‌توايه‌جۆرێك له‌ناحاڵي بونی تێدايه، ئه‌گه‌ر بگه‌رێينه‌وه بۆ سه‌رده‌مي پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، خەڵك له‌هه‌ژاری ژياوه، له‌هه‌ندێك فه‌رموده هاتووه كه‌ماڵی پێغه‌مبه‌ر جاری واهه‌بووه، بەمانگ چێشتيان له‌سه‌ر ئاگر دانه‌ناوه، له‌م كاته له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بووه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێته سه‌فتره برنج ياخود خواردنێكى تربێت، كه‌بۆ خه‌ڵكي ئه‌و كات سودێكى زۆری بووه، به‌ڵام له‌ئێستا خه‌ڵك پێويستی زياتری به‌پاره‌يه، هيچ خه‌ڵكێك نيه ئه‌مرۆ برنجی نه‌بێت، ئه‌مه به‌لارێ بردنی خه‌ڵكه، يه‌كه‌م كار له‌خه‌ڵك قورس ده‌كات، كه‌بچن برنج بكرن، ئينجا خه‌ڵكی هه‌ژار سود له‌م برنجه وه‌رناگرێت وه‌ك پاره‌كه.
نوچەنێت: باشە وەڵامی ئەوە روون نەبوو، فەوزای فتوا کەخۆشت وتت بونی هەیە، ئەی لەباری پەروەردەی دینیەوە، بۆ بەلاڕێدابردنی گەنجان، بۆ چاندنی تۆوی توندڕەوی، چی کاریگەرییەکی هەبووەو دەبێت ؟
م . ئیسماعیل تەها : ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ قسه‌يه به‌يانی كرداره، گوتراويشه: سلوكی مرۆڤ شوێنكه‌وته‌ی فكری مرۆڤه، بۆيه بێگومان ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌يه كه له فكرێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرترتووه، له هه‌مانكاتدا كاريگه‌ری زۆر سلبی هه‌بووه، يه‌كێك له هۆكاره‌كاني رۆشتني گه‌نجان بۆ ناو گروپه توندره‌وه‌كان بريتيه له‌وپه‌روه‌رده‌يه‌ی كه به‌هۆی كۆمه‌ڵيك كتێب وناميله‌كه‌وه بوو، ئه‌وه‌نده‌ي سه‌يرم كردووه له نه‌وه‌ده‌كان كۆمه‌ڵێك كتێب له كوردستان بڵاوبويه‌وه، كه كاريگه‌ری زۆر سلبی به‌سه‌ر گه‌نجی كورده‌وه دروستكرد، بۆیە ده‌بوو ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت، كه مادام هه‌ر سود وه‌رده‌گرين با له‌و سه‌رچاوانه سود وه‌ربگرين، كه تاكێكى هاوسه‌نگ په‌رورده ده‌كات، چونكه ئاساييه مرۆڤ سود له‌هه‌موو ئه‌زمونێك وه‌ربگرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌زمونێك بێت دواجار تاك به‌لارێ دا ببات، بۆيه ئه‌گه‌ر سه‌ير بكه‌ين، له‌جيهان كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی فكريمان هه‌يه، كه بره‌و به‌فكری ئيسلامی ده‌ده‌ن، خاوه‌ن فكرێكى ميانره‌ويشن دوور له هه‌موو توندوتيژيه‌ك، به‌داخه‌وه له‌بری وه‌رگرتني ئه‌م فكرانه هاتن كۆمه‌ڵێكي تريان وه‌رگرت، كه هه‌ڵگری توندوتيژی بوون، من ئه‌وه به‌يه‌كێك له هۆكاره‌كان ده‌زانم به‌تايبه‌ت ئه‌م كتێبانه هه‌ر كه‌سه‌و له راسته‌خۆی ده‌يخوێنده‌وه‌و گه‌نجانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرد، به‌شێكى زۆری كورد به‌هه‌ر دوو ئاراسته‌ی ئيسلامی وعه‌لمانيه‌وه، سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجان بوون له‌سه‌ر دروستكردني رق وكينه له‌يه‌كتر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هيچيان دان به‌بوني ئه‌وه‌ی تر دابنێت، بتوانن له ته‌ك يه‌كتر گفتوگۆيه‌كى هێمنانه بكه‌ن، هه‌ميشه سه‌رقاڵی ره‌تكردنه‌وه‌ی يه‌كتربوون له‌بری گفتوگۆكردن، ئه‌گه‌ر سه‌يری ئيسلام بكه‌ين ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات زۆر جياوازه له‌وه‌ی كه توندره‌وه‌كان داوای ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئێستا بونی ئه‌وكێتبانه‌ی كه جاران پێی ده‌گوترا كتێبی موفتی جيهاديه‌كان له‌كوردستان ئه‌وه‌نده ره‌واجيان نيه، به‌تايبه‌ت كه به‌شێك له‌وانه به‌خۆيان داچونه‌وه شتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشويان گوت، به‌ڵام له هه‌مانكات ره‌وتی سه‌له‌فی مه‌دخه‌لی ئێستا كاريگه‌ریيان زۆره، خه‌ڵك به‌جۆرێكى تر په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، كه دواجار ببێته كه‌سێكى توندره‌و، زۆر جار له وتار‌و ده‌رسه‌كان ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌بينرێت.
نوچەنێت: ئەگەر دەسکاری لیژنەی فتوای کوردستان بکرێت، لیژنەیەکی فتوای کاریگەری لێ دروستبکرێت، چ گەرەنتیەک دەبێ، کە دیسان فرەفتوایی سەرهەڵنەداتەوە لەوڵات ؟ چۆن وابکرێ شارەزایانی دین پابەندی فتواکانیان بن؟
م. ئیسماعیل تەها : ليژنه‌ی فه‌توا ئێستاش گاريگه‌ره، ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ی ئه‌ندامي ليژنه‌ی فه‌توان هه‌ندێكيان مامۆستای خۆم بوينه، له‌خزمه‌تيان سودمه‌ند بويمه، ئاستي زانستيان زۆربه‌رزتره، له‌ئاستی زاستی زاناياني وڵاتانی ده‌ره‌وه، كه‌خه‌ڵكێك ئێستا لێره‌وه له‌ژێر فه‌تواكانی ئه‌وان ده‌رواتن و په‌يره‌وی دەكات، بۆ چاره‌سه‌كردنی فره فه‌توای ده‌بێت هۆشياری لای خه‌ڵك دروست بكرێت، كه‌چ كه‌سێك مافی فه‌توادانی هه‌يه، ئايه له‌پرسه ناوخۆيه‌كان ده‌كرێت بگه‌رێينه‌وه بۆ زانايانی ده‌ره‌وه؟ ئه‌گه‌ر بگه‌رێينه‌وه بۆ زانستي أصول الفقه فه‌توا ده‌گۆرێت، به‌گوێره‌ی شوێن وكات وكه‌سه‌كان، چونكه ده‌كرێت دوو كه‌س يه‌ك پرسياريان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر يه‌كه‌ی فه‌توايه‌كى پێويست بێت، چونكه له‌دووحاڵی جيادا بژين، بەبۆچونی من باش‌ترين چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه كه‌خه‌ڵكی كورد دووربكه‌وێته‌وه له‌هه‌ندێ فه‌توای خه‌ليجی كه‌بۆ خه‌ڵكی خۆيانيان داوه نه‌ك بۆ كورد، واز له‌و ناميلكه بچوكانه‌ی موفتيه‌كانی سعوديه بهێنێن بگه‌ريينه‌وه بۆ زاناياني خۆمان، له‌بری گه‌رانه‌وه بۆ چه‌ند زانايه‌كى ده‌ره‌وه بگه‌رێينه‌وه بۆ مه‌لای گه‌وره‌و مامۆستا عبدالكريم المدرس، شێخ محمدی خاڵ، د.مصطفى زه‌لمی و مامۆستا عوسمان عبدالعزيز و چه‌ندين گەوره‌زانای تر، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌له‌ژياندا ماون.
نوچەنێت: جارێکی تر دەپرسمەوە، ئەگەر ئەم لیژنە فەتوایە، ئەوەندە کاریگەرە کەباسی دەکەیت، بۆ گوێی بۆ ناگیرێ، بۆ سەلەفییەکان خۆیان فتوا دەدەن، بۆ ئیسلامییەکان لیژنەی زانایانی خۆیان هەیە بۆ پرسە شەرعییەکان بۆ ئەو دەگەڕێنەوە؟
م . ئیسماعیل تەها: ئه‌م فره‌ليژنه‌يیه به‌شێكى ده‌گرێته‌وه بۆ دۆخی پێشوی كوردستان، كه‌دابه‌شبونێكى ناته‌ندروستی به‌خۆيه‌وه گرتبوو، ئێستاش تا ده‌كه‌وێته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی بەڵام كاتی پێويسته، ئه‌گه‌ر سه‌يری ليژنه‌ی فه‌توای ئێستا بكه‌ين زۆر جياوازه له‌گه‌ڵ ليژنه‌ی فه‌توای ساڵانی 2000، ئه‌مه كاتی دەوێت تا ئاسايی ده‌بێته‌وه، سه‌رباره‌ت ئيسلاميه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌شيان بێت، وه‌ك سه‌له‌فيه‌كان نه‌بونه‌بەديارده، چونكه ئيسلاميه‌كان كێشه‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ليژنه‌ی فه‌توا نيه، به‌ڵكو له‌زۆر شوێن خۆيان به‌شێكن له‌و ليژنانه، ئه‌گه‌ر سه‌يری ليژنه‌ی باڵای فه‌توا بكه‌ين كه‌سێكى وه‌ك دكتور مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافعی تێيدا ئه‌ندامه كه ئه‌و خۆی سه‌ربه يه‌كگرتوو بوو، ــ نازانم ئێستاش يه‌كگرتووه، يان نا ــ له‌شارەكانی تريش ئه‌نداميان هه‌يه له‌ليژنه‌ی فه‌توا، زۆرجاريش به‌شێكى به‌رچاو له‌زاناياني حزبه‌ئيسلاميه‌كان ئه‌گه‌ر ليژنه‌ي فه‌تواشيان هه‌بێت، فه‌تواكانيان ئه‌وه‌نده‌جياواز نيه‌له‌فه‌تواي ليژنه‌كاني فه‌توا، هه‌رچي سه‌له‌فيه‌ته‌ئه‌وان كێشه‌يان له‌گه‌ڵ خودی زاناكان وفه‌تواكان هه‌يه، ئينجا سه‌له‌فيه‌ت ئه‌وه‌نده به‌دوای شتی لاوه‌كی ده‌گه‌رێت، ئه‌وه‌نده به‌دوای پرسه جديه‌كان ناگه‌رێت، هه‌ميشه له‌رێگای چه‌ند پرسێكى لاوه‌كی دووبه‌ره‌كی گه‌وره‌دروست ده‌كه‌ن، بۆ نمونه له‌سه‌ر سوننه‌تێك زۆر جار ده‌گاته راده‌ی قسه‌نه‌كردن وسەلام نه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سه نزيكه‌كانی خۆيان، ئينجا ئه‌وان هه‌ميشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌يه ده‌به‌ن كه‌له‌سعوديه باوه، ئيتر سعوديه لای ئه‌وان بوه به لوتكه‌ی ئيسلامه‌تی.
نوچەنێت : ئەی ئەگەر ئەو هەموو زانا باشەمان هەیە، ئەو توانایان هەیە کەباسی دەکەی، لەسەروو زانایانی دەرەوەن؟ بۆچی خەڵک دەگەڕێتەوە بۆ زاناعەرەبەکان؟
م. ئیسماعیل تەها: به‌شێكى ده‌گه‌رێته‌وه بۆعه‌قڵيه‌تی سه‌له‌فی كه‌لای وايه ئه‌وه‌ی له‌سعوديه بێت ئێستاش صه‌حبا ئاسا ژيان ده‌گوزه‌رێت، قوتابيه‌كی سعودی پێ له‌مامۆستايه‌كى كورد زاناتره، كه ئه‌وه جۆرێكه له‌غه‌زوی فكری، با من نمونه‌يه‌كت بۆ باس بكه‌م، يه‌كێك له‌و مامۆستايانه‌ی كوردستان ره‌خنه‌ی له إبن عوسه‌يمين گرتبوو، له‌سه‌ر بابه‌تێكى فقهی، كه‌سێكى سه‌له‌فی نوسيبووی فلان مامۆستا به‌قوتابی قوتابی قوتابی ئيبن عوسه‌يمين ناشێت، ئه‌مه بريتيه له‌رۆحی خۆبه‌كه‌م زانين، ئه‌گينا به‌درێژايی مێژوو زانايانی كورد له‌ناوه‌نده زاناستيه‌كانی ده‌ره‌وه خاوه‌نی ناوبانگی خۆيانن، له‌ئێستاش و له‌رابردوو خاوه‌نی زانای گه‌وره‌ین، به‌شايه‌تی گه‌وره زانايانی پێش‌و و‌ئێستا داهێنانه‌كانی، زاناياني كورد له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك له‌پێشه‌وه‌ی داهێنانی زانايانی تر بووه، له‌سه‌رده‌می پێش‌و ئيبن صلاحی شاره‌زوری كه‌زانايه‌كی كورده كتێبێكى هه‌يه كه‌به(مقدمة إبن صلاح)ی به‌ناوبانگه، له‌زاناستي فه‌رمووده زانايانی كۆن ونوێ باسيان لەگرنگی ئه‌م كتێبه كردووه، شايه‌تی ئه‌وه‌يان داوه، تا ئێستا كه‌سێكى تر نه‌هاتووه داهێنانێكى وه‌ك ئيبن صلاح بكات له‌م زاناسته، ئه‌گه‌ر سه‌يری زانايانی ئێستاش بكه‌ين، باسي دو زانات بۆ ده‌كه‌م، ئه‌وانيش هه‌ريه‌ك له‌د.مصطفى الزلمی له‌گه‌ڵ د.علی قه‌ره‌داغی كه‌دو زانای شه‌رعناسی گه‌وره‌ن، د.علی قەرەداغی له‌بابه‌ته‌كانی كرين وفرۆشتنی هاوچه‌رخ، د.مصطفى له‌بابه‌ته‌كانی تر به‌گشتی، به‌ڵام به‌داخەوه تا ئێستا به‌شێكى زۆری واده‌زانێت، ئه‌وه‌ی له‌سعوديه بێت ئيتر هه‌ر ئه‌و زانايه.
نوچەنێت: باسی نامیلکە سعودییەکانت کرد، پێت وانییە هەموو ئەو نامیلکەو کتێبە ئاینیانەی لەدەرەوە دێنە کوردستان دەبێ لەژێر چاودێری لیژنەی فتوادابێن؟ مەگەر تۆ نازانی هەندێ لەوانە بە ئاشکرا، هانی توندتویژی و توندڕێی دەدات؟ چی بکرێت بۆ رێگرتن لێیان؟
م. ئیسماعیل تەها : سه‌باره‌ت به‌م ناميلكانه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێن له‌بۆ كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی من متابعه‌م كردبێت، به‌گشتي زياتر كتێبه سعوديه‌كان هانده‌رن له‌بۆ دروستكردنی فه‌وزا، ئايه له‌ژێر چاودێری ليژنه‌ی فه‌توابن، ئه‌مه ناتوانين بڵێين راسته‌وخۆ ده‌بێت له‌ژێر ليژنه‌ی فه‌توابن، به‌ڵام ده‌كرێت ره‌قابه‌يه‌ك هه‌بێت، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ندێك كتێب كه‌زۆر جار ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی پشێوی له‌كوردستان، ئەمه‌ش هه‌ر ته‌نها سه‌له‌فيه‌كان نين، زۆر جار عه‌لمانيه‌كانيش هه‌مان فه‌وزا دروست ده‌كه‌ن، به‌جۆرێكى تر، به‌ڵام سه‌له‌فيه‌كان چونكه به‌ناوی دينه‌وه ده‌يكه‌ن، ئه‌گه‌ری پشێوی زياتره، ئه‌و پشێويه زۆر جار رەنگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ناوخودی خێزانه‌كان، كاتێك ده‌بينی باوباپيرانمان كه‌هه‌ندێكيان خوێنده‌وار نين، وشه‌يه‌ك ده‌رده‌بڕن به‌بێ بونی مه‌به‌ستێك، كه‌سه‌له‌فيه‌ت لێي تێگه‌يشتووه، كابرای سه‌له‌فی به‌هۆی خوێنده‌وه‌ی ناميله‌كه‌يه‌كى سعودی يه‌كسه‌ر پێي ده‌ڵێن تۆ كافر بووی، يان گومرابوی، كه‌ئه‌و زاراوانه‌زاراوه‌ی شه‌رعين، ناكرێت تۆ له‌ناميله‌يه‌كی چه‌ند لاپه‌ره‌يی بێی به‌هۆی قسه‌يه‌ك كه‌ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نەبووه ئه‌و حكومه‌ی به‌سه‌ردا بده‌يت، يه‌كێكى تر له‌خراپيه‌كانی ئه‌و جۆره ناميلكه‌يه ئه‌وه‌يه كه‌زۆرێك له‌سه‌له‌فيه‌كان به‌هۆی خوێندوه‌ی چه‌ند ناميله‌كه‌يه‌كى له‌و جۆره، يه‌كسه‌ر ده‌بن به‌موفتی ومه‌لا، كه‌هێشتا لەسه‌ره‌تای خوێندنی زانستی شه‌رعين.