کوسرەت رەسوڵ سوێند دەخوات تۆڵە لەتیرۆرستان دەکەنەوە
نوچەنێت
کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا لەگەڵ سەرەخۆشی لەکەس و کاری قوربانیانی کردارە تیرۆرستییەکەی قەرەتەپە، سوێند به بێگه‌ردی رۆحی شه‌هیده‌كانمان ده‌خوات كه”نه‌هێڵین خوێنی قوربانیه‌كانی رێگای سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان به فیرۆ بچێت و تۆڵه‌ی خوێنی به ناهه‌ق رژاویان له‌و جانه‌وه‌ره مرۆڤكوژانه چه‌ند قات بكه‌ینه‌وه”.
جێگری سەرۆکی هەرێم داوا لەجەماوەر و پێشمەرگەکانی کوردستانیش دەکات” چاوكراوه تر و وریایانه‌تر له هه‌ركاتێك به وردبینیه‌وه چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنان بن بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی له‌و چه‌شنه”.
دەقی پەیامەكە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و خۆڕاگری گه‌لی كوردستان
پێشمه‌رگه نه‌به‌ز و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان له باشوور و رۆژ ئاوا دلێرانه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدان له به‌رامبه‌ر تاقمێكی قێزه‌ونی دژ به مرۆڤایه‌تی، كه له ژێر ناوی داعشدا خۆیان ناساندووه، ئه‌م تاقمه مرۆڤكوژه دژی هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تین و تینوو و تامه‌زرۆی خوێنڕشتنن، ئێمه له كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه ترسنۆكانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی قه‌ره ته‌په ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، له‌هه‌مان كاتدا سوێند به بێگه‌ردی رۆحی شه‌هیده‌كانمان ده‌خۆین كه نه‌هێڵین خوێنی قوربانیه‌كانی رێگای سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان به فیرۆ بچێت و تۆڵه‌ی خوێنی به ناهه‌ق رژاویان له‌و جانه‌وه‌ره مرۆڤكوژانه چه‌ند قات بكه‌ینه‌وه .
هه‌روه‌ك داواكاریشین له جه‌ماوه‌ری خۆراگر و پیشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كان كه چاوكراوه تر و وریایانه‌تر له هه‌ركاتێك به وردبینیه‌وه چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنان بن بۆ به‌رگرتن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراوی له‌و چه‌شنه .
سه‌رفرازی بۆ گه‌لی كوردی كۆڵنه‌ده‌ر
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12 / 10 / 2014