بەرفراوانبونی ڕۆڵی سەربازی ئێران لە عێراقدا .. دەرکەوتنی جیاوازی سیستانی و خامنەئی

0

ئیرانبەرفراوانبونی ڕۆڵی سەربازی ئێران لە عێراقدا

لێکۆڵینەوەی  فەرزین نەدیمی، بۆ په‌یمانگای واشنتن، تایبه‌ت به‌ توێژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك

 وەرگێڕانی عەزیز ئەحمەد حەمە . تایبەت بەنوچەنێت

لەوکاتەی کەحەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی عێراق، پێکهاتەی حکومەتە نوێکەی ی خۆی تەواوکردو متمانەی پەرلەمانی عێراقی لە ٨/١٠/٢٠١٤ وەرگرت ، پێدەچێت ئێران نیازی هەبێت هاوکارییە سەربازیەکانی خۆی بۆ ووڵاتانی دراوسێ زیاتر بکات، تاران پابەند بونی گەورەی خۆی بەرانبەر بەغدا نیشاندا، کاتێک کە نوری مالیکی هەوڵی خۆی ئەدا لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، هەروەها هەنگاوە سیاسی و سەربازیەکانی کە دەوترا کە لەوکاتانەدا هەڵیهێنان، ئاماژە بوون کەوا ئێران سوورە لەسەر پشتگیریکردنی حکومەتە نوێیەکە کەلەژێر کۆنترۆڵی حیزبی دەعوەی ئیسلامی،  بمێنێتەوە، ئەو بەشە شیعەیەی  کە وا نوری مالکی سەرۆکایتی دەکات.

لادانی مالیکی و دەرکەوتنی جیاوازیی لەنێوان سیستانی و خامنەئی

ئێران بەشێوەیەکی گوماناوی زۆر گەورە لەهەوڵەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکاوئیدارەی ئۆبامای دەڕوانی، کاتێک هاوینی ڕابردو داوای لەسەر کار لادانی نوری مالکیان دەکرد ، واشنتۆن لەو کاتەدا پشتگیری کەسێکی دیاری کراوی تری نەدەکرد بۆ جێگرتنەوەی مالیکی، بەڵام دواتر پشتگیریکردنی زۆر بەلەزی واشنتۆن لە هەڵبژاردنی عەبادی، تارانی سەرسام کرد.

دوای ئەوەی کەئێران لای ئاشکرابو حەیدەر عەبادی دەبێتە سەرەک وەزیرانی نوێی، عێراق هەڵوێستی خۆیان گۆڕی و کەوتنە پشتگیری کردنی، ئەمەویش تەنیا ئەو کاتە ڕویدا، کە سەرکردایەتی * حیزبی دەعوەی ئیسلامی* بڕیاری گۆڕانکاری بە نۆ دەنگ بەرنبەر تەنیا یەک دەنگ دا، ئەم هەنگاوەش لەلایەن مەرجەعی گەورەی شیعەکان عەلی سیستانی، لەدوتوێی نامەیەکدا پشتگری لێکرا.

جێ ی سەرنجە ئێران ئەو کاتە هەڵوێستی خۆی گۆڕی، کە یەکێک لە بەرپرسە گەورەکانی (ئەمینداری گشتی گۆنگرەی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی)،عەلی شامخانی، لەناوەڕاستی مانگی تەموزدا، سەردانی عێراقی کرد، وەک دەشزانرێت شەمخانی عەرەبێکی ئەهوازیی یە و زمانی عەرەبی زۆر باچاکی دەزانێت، واش پێ دەچێت کە شەمخانی ڕۆڵ و چالاکی زۆری هەبێت، لەناو کابینەنەکەی ڕۆحانیدا، لەمەڕ سیاسەتی ئەو ووڵاتە بەرانبەر بە عێراق، واش دەخوێنرێتەوە، کە بەرزبونەوەی شامخانی زیاتر لەسەر حیسابی قاسم سلێمانی بێت، کە ئەمەی دوهەمیان سەرکردەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئیسلامی یە، کە بڕوا وابو بەتوندی پشتگیری لە هەڵبژاردنەوەی مالیکی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی خولێکی تری سەرۆکایەتی عێراق.

هەرچۆنێک بێت، پرسیار لێرەدا ئەمەیە کە ئایا پشتگریکردنی ئێران بۆ سەرەک وەزیران عەبادی، هەنگاوێکی تاکتیکیە؟ (بە پێی ئەو لێدوانانەی بەرپرسە ئێرانیەکان، کە دەیانگوت پیلانێکی هەمە لایەنە هەیە بۆ لادانی مالیکی و دەستگرتن بەسەر عێراقدا.)  یاخود ئەمە بەشێکە لە دیبلۆماسیەتی پێشوەخت و زیرەکانەی ئێران، کە لەهەوڵی ئاستەنگ کردنی دەسەڵاتی ووڵاتە یەکگرتوەکاندایە لە ناوچەکەدا، لەڕێی( سیستەمی نوێی جیهانی)ەوە. هەروەک ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئی بۆ بەرپرسانی دیپلۆماسی  لە وتاری ١٣/٠٨/٢٠١٤ ڕونی کردەوە .

دیارە تاکو ئێستا هیچ کامێک لە سەرانی (سوپای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ) بە ئاشکرا پشتگیری خۆیان بۆ حەیدەر عەبادی دەرنەبڕیوە، کە ببێتە سەرۆک وەزیران، واش پێ ناچێت کە ئەم پشتگیریە ڕوبدات تائەو کاتەی کە عەبادی ڕەزامەندی خۆی دەردەبڕێت، بۆ ئەوەی (فەیلەقی قودسی ئێرانی) بەشداری کاریگەری هەبێت لەهەریەک لە عێراق و سوریا.

ئەوەی کە گومانی لێ ناکرێت ئەوەیە، کە کەوا تاران لەدڵە ڕاوکێدایە سەبارەت بەو بەڵێنانەی ئەمریکا  داویەتی بۆ زیادکردنی یارمەتیە ئەمنیەکان بۆ حکومەتی عێراقی نوێ، هەروەها دەنگۆی ئەوەش کەوا هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی  ناسراو بە نــــــاتـــۆ یارمەتی عێراق ئەدات بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) کەئێستا تەنها ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لەخۆی ناوە.

لەڕوانگەی (پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی) هەر بەرفراونبونێک بۆ ڕۆڵ و پێگەی ناتۆ لەناوچەکەدا، بە گەمارۆدانی سەربازی بۆ سەر ئێران لێک دەدرێتەوە.

بە دڵنیایشەوە هەر یارمەتیدانێکی ڕۆژئاوا، دەکرێت ناڕاستەوخۆ یارمەتی دەر بێت بۆ گەێشتن بە ئامانجەکانی (پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی) بەوپێیەی کە فشاربۆ سەر فەیلەقی قودس کامدەکاتەوە،  کەئێستا لەڕوی ماڵی و لۆجیستی زۆر ماندووە بە هۆی بەشداریەکانی جەنگی لە سوریادا. کەچی لەگەڵ ئەمەشدا. پاسەوانانی شۆڕشی ئێرانی، دودڵن لەوەی ببنە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ هەمان ئامانج، بۆیە چاوەڕێی ئەوەش ناکرێت، میلیشیا شیعەکان، بۆنمونە (عەسائب ئەهل ئەلحەق) بەئاشکرا پشتگیری ڕۆڵی ئەمریکا بکەن لە عێراق.

دەربارەی تێڕوانینی ناوخۆی ئێران، بەرپرسە ئێرانیەکان شتێکی ئەوتۆیان نەوتوە، لەمەڕ سەرکێشیە سەربازیەکانیان لەناو عێراقدا، چونکە بەدەگمەن  ئاشکرا دان بە و جۆرە کارانەدا دەنێن.بەڵام ناکرێت عەلی خامنەئی خۆشحاڵ بوبێت، بەبڕیارەکەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، کە بەئاشکرا  پشتگیری لە سەرکردایەتی تازەی عێراق کرد، لەو دەمانەی کە ئێران هێشتا خەریکی گێرەوکێشەی ئەوەبوو کێ جڵەوی عێراق بگرێتە دەست، بۆیە هەنگاوەکەی سیستانی  تەحەدایەکی ڕاستەقینە بوو بۆ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئی، کەخۆی بە ڕابەری جیهانی موسوڵمان ڕاگەیاند، بەشیعەکانی عێراقیشەوە.

یارمەتییە سەربازیەکانی ئێران

لەگەڵ ئەوەی کەوا ئێران بەشێوەیەکی فەرمی دەستتێوەردانی بۆ مانەوەی مالیکی لەحوکمدا نەکرد،  بەڵام (سوپای شۆڕشی ئێرانی ) هەندێ لە ئەندامەکانی(سوپای قودس) و فڕۆکە بۆ هێرشی زەمینی و هەروەها کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نارد بۆ عێراق، لەوکاتانەی کەوا هەوڵی زۆر دەدرا بۆ لابردنی سەرەک وەزیرانی پێشوو، ئامانجەکەش بۆئەم هێزانە، پاراستنی مەرقەدو شوێنە  پیرۆزە سەرەکیە کانی شیعەی عێراق بوو، لەداعش و جێگیر بوونی تیمی (فەیلەقی قودس) لە سامەڕاو و بەغداو کەربەلا، هەروەها بنکەی سپایکەر بوو لەنزیک تکریت، بەمجۆرە ئێران لە حاڵەتێکی زۆر تایبەتدایە، کە بتوانێت هەموو حاڵەتێکی پەلەو ناوازە گەمارۆ بدات، کە لەباکور، ناوەڕاست یان باشور بێتە پێشەوە،  دەوترێت کە ئەم یەکە سەربازیانە، بنچینەیی بوون بۆ بەرنامەکەی ئێران لەڕێکخستنی میلیشیا شیعە ناوچەییەکان، کە هاوبەشی حکوتی عێراق بوون، بەڵام لەتاران نزیک بوون، هەروەکو ئەومیلیشیا شەعبیانەی کە لە سوریادان و هەروەها بۆ پێشکەش کردنی پشتگیری زیاتر بۆ حکومەتەکەی مالیکی، ڕاپۆرتەکان وا نیشان دەدەن کە ئێران حەوت ٧ فڕۆکەی سەربازی جۆری سۆخۆی ٢٥ بیست و پێنج، بۆ هاوکاری عێراق بەکارهێناوە، کە بە بەنرخترین گەنجینەی (سوپای شۆڕشی ئیسلامی) ئەژمار دەکرێت، و ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە جموجوڵە سەربازیەکاندا، کە لە بنکەی دورگەی ئەبو موسای ئیستراتیجی خە لیجی عەرەبییە، ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کەئێران چەندە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە ، یان لانی کەم توندڕەوەکانیان(پاسەوانانی شۆڕش)چەند سوربوون بۆ مانەوەی مالیکی لەسەر کورسی دەسەڵات.

تائێستا بڵاوە پێکردنی  فڕۆکەی سوخۆی ٢٥ بیست و پێنج  لەلایەن ئێرانەوە، پشت ڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام  بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، فڕۆکەکان براونەتە (سەربازگەی ئەلڕەشید) لەبەرواری ٣٠ی حوزەیران و ١ ی تەموزدا، پاشتریش گوێزراونەتەوە بۆ ( بنکەی موسەننای سەربازی) ی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، کە تیمی عێراقی و ئێرانی ئاسمانی کاریان کردوە لەسەری، زووتریش لە ئێران ڕاهێنانیان کردوە لە سەری، ئەمەش لەکاتێکدا ڕویدا کەعێراق چەند دانەیەکی کەمی لەو فرۆکەیە لەڕوسیاوە گەشتە دەست، دەستکەوتنی ئەو فرۆکانەش بۆبەغداد بووە هۆی ئەوەی هێزی پاڵپشتیە ئاسمانیەکانی عێراقی، کاریگەر تر بێت لەهاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە ی کورد و میلیشیا شیعەکان، کە لەدژی(داعش) دەجەنگن.

گومان دەکرێت کەهەندێک یان هەموو ئەو فڕۆکە سۆخۆی ٢٥ بیست و  پێنجانە، هەمان ئەو ئەو فڕۆکانە بن، کەسەرۆکی پێشوتری عێراق، سەدام حوسێن، ناردنی بۆ ئێران لەکاتی جەنگی کەنداوی ١٩٩١، دەوترێت، پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی، گەڕاندونیەتەوە بۆ عێراق، بەپێی ئەو بڕیاری لێکتێگەشتنەی نێوان ئێران و ڕوسیا، کە گوایە ڕوسیا لەپاشتردا ئەوەندە فڕۆکە بۆ ئێران بنێرێتەوە.

هەروەها ئێران فڕۆکەی چاودێری لەئاسمانی عێراق بڵاوە پێ کردوە، ڕەنگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی بەکارهێنابێ، هەر وەکو لەگرتەی ڤیدیۆیی جیهادیەکان، لەسەر تۆڕی ئەنتەر نێت، بڵاوکرایەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لەجۆری (موهاجیر٤) کە نیشانەو لۆگۆی عێراقی پێوەبوو، لەنزیک شاری سامەڕا لە ڕۆژی ٥ پێنجی تەموزخرایە خوارەوە، هەر لەهەمان ڕۆژیشدا بوو، کە فڕۆکەوانێکی ئێرانی بە ناوی (شوجاعەت عەلەمدار) سە ر بە پاسەوانانی شۆڕشی ئێرانی لەسامەڕا کوژرا. کە لە (فەیلەقی قودس) دامەزرێنرا بوو، وەکو چاودێرێکی ئاسمانی بۆ ڕیزەکانی پێشەوە . هەروەها دەکرێ ئێران سود لە جۆرێکی تری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەربگرێت، کە لەجۆری، فڕۆکەی قازیفە شاهید ١٢٩ سەدو بیست و نۆ، دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە عێراق ببینێت، بەو پێیەی کە لە سوریادا بەتوانایی و سەرکەوتویی خۆی نیشانداوە، کە لەتوانایدا هەیە بۆ ٢٤ بیست و چوار کاتژمێر لە ئاسماندا بمێنێتەوە و لەو ڕێیەشەوە چاودێرێکی هەمیشە بێت بۆ (فەیلەقی قودس) و میلیشیا شیعەکان، لەهەمان کاتدا بۆ (پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی) وەکو هەلێک وایە، کە لەو ڕێگایەوە بەتوانایی خۆیان بسەلمێنن لە بەکارهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری بێ فڕۆکەوان .

هەنگاوە نوێیەکانی ئێران

هاوکات لەگەڵ دانوستاندنە سیاسیەکانی ئێستا کە هەیە، ڕەنگە  ئێران وە بەتایبەت (پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی) هەوڵی زیاتر بدەن، بۆ بەهێز کردنی پێگەی خۆیان لە عێراقدا، ئەوەش رەنگە لە بڵاوەکردنی سەربازیانەی ڕێک و پێکتردا خۆی ببینێتەوە، ئەگەر هاتوو ، داعش بەرە و باشووری عێراق زیاتر هەنگاوی پاوانخوازی باوێژێ، ڕەنگە لەم کاتەدا تاران تەنانەت بڕیاری بەکارهیةانی هێزی تایبەتی ئالیاتی سوک و تۆپ و ڕۆکێتی ئێم ٢٧٠  دوسەدو هەفتا بدات، وێڕای هەموو ئەمانەش ڕەنگە ئێران هەوڵی ئەوە بدات، بە لێدانی داعش، خۆی بکاتە جێ متمانەو و باوەڕی عێراقیەکان، بەو هۆیەشەوە زیاتر لەئەمریکا سەرنجی عێراقیەکان بۆخۆ ڕابکێشێ.

لەلایەکی ترەوە هیچ گرەنتیەکی ئەوە نی یە، کە دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندیەکانی نێوان کوردو بەغدا هێورتر بکاتەوە، بۆماوەیەکی درێژخایەن. هەربۆیەشە، ئێران بەردەوام خۆی وەک هاوبەشێکی ئاسایشی هەردوو لایان دەناسێنی، ئەم جۆرە نزیک بونەوەیەش، دەکەوێتە خزمەتی ئامانجی سەرەکی ئێران، لە پاوانخوازی و پەرەپێدانی دەسەڵاتی خۆی لە بەغداو کوردستانیش، هەر لەوکاتەشدا لەهەوڵی ئەوەدایە، جێگای ئەمریکا لای هەردولایان بگرێتەوە.

 

*فەرزین نەدیمی … لێکۆڵەری تایبەتمەند بۆکاروباری ئاسایش و بەرگری ئێران و ناوچەی کەنداوی عەرەبی کە بنکەی لە واشنتۆنە، وە زوتریش دەربارەی ئیستراتیجیەتی جەنگی دەریا ی نابەرابەر ی تاران نوسینی  تری بۆ پەیمانگەی واشنتۆن نوسیوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com