ئەنجومەنی دادوەری كۆنگرەى خۆى گرێده‌دات … لەهەرێمی كوردستان تائێستاش كار بەیاساكانی سەردمی مەلیكی و رژێمی بەعس دەكرێت.
نوچەنێت- هەولێر:
بەمەبەستی گرنگی دان بەپەیوەندییه‌كانی نێوان رۆژنامەنوسان و دەسەڵاتی دادوەری و ئامادەكاریەكان بۆ كۆنگرەی گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته،ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و بە دروشمی(بەیەكەوە لەپێناو پێشخستنی سیستەمی دادوەری لەهەرێمی كوردستانی عێراق) گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان رۆژنامەنووسان و ده‌سه‌ڵاتی دادوەری بەبەشداری ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدرا.
ئومێد موحسین وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی رایگەیاند ئەوەی خستەڕوو: كە تائێستاش لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك یاسایی سەردەمی مەلیكی و رژێمی بەعس كاریان پێدەكرێت و وتیشی: پێویستە ئەو یاسایانە هەموار بكرێنەوە بەشێوەیەك كە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی كوردستان بگونجێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمساڵ كۆنگرەی گشتی ده‌سه‌ڵاتی دادوەری به‌به‌شداری سه‌رجه‌م دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و په‌رله‌مانتاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئەنجام ده‌به‌ستن.
وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌وڵمان داوه پەیوەندیەكانمان لەگەل رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن باشتر و پته‌وتر بكەین و ویستومانه میدیا بكه‌ینه هاوڕی خۆمان بۆ زیاتر خزمەت كردن بەده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری و هاوڵاتیان و كۆمەڵگا.
