په‌رله‌مانتاری گۆڕان و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو وەڵامی”موزایه‌ده”كانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی دەدەنەوە
نوچەنێت – هەولێر
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری گۆڕان و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو لە رونكردنه‌وه‌یه‌ك دا وەڵامی “موزایه‌ده”كانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی دەدەنەوە و ئێمە لە پەڕلەمانی کوردستان لەسەر بنەمای نیشتیمانی و نەتەوەیی و دوور لە دەمارگیری حیزبی تەسك هەرچیمان پێکراوە بۆ خۆرئاوای کوردستان کردوومانە.
دوای ئەوەی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی فراكسیۆنه‌كانی (گۆڕان و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)له په‌رله‌مانی كوردستان كه واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێك كردبوو بۆ كاركردنی په‌رله‌مان سەبارەت بەدۆخی خۆرئاوای كوردستان و بەتایبەتی كۆبانێ،رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر “موزایه‌ده”كانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی كه له‌و یاداشته‌دا له‌گه‌ڵیان بون و لەبەشێكی ئەو یاداشتە هاتووە: بەداخەوە چەند ئەندام پەڕلەمانێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان لێدوانی وا دەدەن وەك ئەوەی ئەوان نەبێت هەموان بێدەنگن و ئەو ٦٤ ئەندام پەرلەمانەش هەمووی یەکێتی بن (کە فراکسیۆنەکەیان تەنها ١٨ ئەندامن)!
ئەمەی خوارەوەش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
لە دوای قەیرانەکانی سوریا و پەلاماری هێزە بەربەریەکانی داعش بۆ سەر گەلەکەمان لە خۆرئاوای کوردستان ئێمە لە پەڕلەمانی کوردستان لەسەر بنەمای نیشتیمانی و نەتەوەیی و دوور لە دەمارگیری حیزبی تەسك هەرچیمان پێکراوە بۆ خۆرئاوای کوردستان کردوومانە. بەو ئاراستەیە ٦٤ ئەندام پەڕلەمان یاداشتێکمان بۆ سەرۆکایەتی پەڕلەمان ئیمزا کرد بۆ هاوپشتی و هاوکاری گەلەکەمان لە خۆرئاوا و ئیدارەی کانتۆنەکان.
دوای گەمارۆدانی کۆبانی و چڕبوونەوەی شاڵاوی هێزە بەربەریەکانی داعش بۆسەر خۆرئاوا، سەرەڕای هاوپشتی و هاوسۆزی تەواوی پەڕلەمان و ئەندام پەڕلەمانەکان، بەداخەوە چەند ئەندام پەڕلەمانێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان لێدوانی وا دەدەن وەكئەوەی ئەوان نەبێت هەموان بێدەنگن و ئەو ٦٤ ئەندام پەرلەمانەش هەمووی یەکێتی بن (کە فراکسیۆنەکەیان تەنها ١٨ ئەندامن)! بە دڵنیاییەوە ئەمجۆرە رەفتار و موزایەدانە بەسەر تراژیدیای گەلەکەمانەوە خزمەت بە خۆرئاوای کوردستان ناکات و هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەباردەبات و ئەمەش لەئەستۆی ئەو پەڕلەمانتارانەی فراکسیۆنی یەکێتیە.
با تراژیدیای گەلەکەمان لە خۆرئاوا و کۆبانی کۆمان بکاتەوە نەك پارچەپارچە!
کۆمەڵێك پەڕلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی؛
کۆمەڵی ئیسلامی
یەکگرتوی ئیسلامی
گۆڕان
پارتی