ڕۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی؛ 2300 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌كوه‌یته‌وه ده‌چنه عێراقه‌وه
نوچە.نیت.knn
رۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و 2300 سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له كوه‌یت جێگیركراون، به‌ره‌و پارێزگای ئه‌نبار به‌ڕێده‌كه‌ون، بۆ رێگریكردن له پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له‌و پارێزگایه‌دا.
رۆژنامه‌ی سیاسیه‌ی كوه‌یتی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، واشنتۆن به‌نیازه 2300 سه‌رباز، كه ئێستا له كوه‌یت جێگیركراون ره‌وانه‌ی عیراق بكات و به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له پارێزگای ئه‌نبار به‌كاریان بهێنێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له‌ئێستادا راوێژكاره ئه‌مریكاییه‌كان له عیراق له‌بنكه‌ی ئاسمانی حه‌بانیه‌و عه‌ینلئه‌سه‌د جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ گه‌یشتنی ئه‌و 2300 سه‌ربازه‌ی، كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له كوه‌یت بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی كوه‌یت بڵاویانكردوه‌ته‌وه؛ له هه‌فته‌ی داهاتوودا حكومه‌تی كه‌نه‌دا 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری سی ئێف-18 و فڕۆكه‌یه‌كی سوته‌مه‌نیی به‌خش و دوو فڕۆكه‌ی سیخوڕیكردن و فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشه ئاسمانیه‌كانی دژ به‌داعش به‌شداری بكه‌ن.