په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: پێویسته كورد له كۆبانێ بپارێزرێن
نوچە.نیت.knn
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌پێویستی ده‌زانێ كورد، له كۆبانێ بپارێزرێ و هاوكاریی سه‌ربازیش بكرێ، ده‌شڵێت، له‌ئێستادا كورد شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كا، ناكرێ به‌سه‌ر چاك و خراپ‌دا دابه‌شبكرێن.
مارتن شۆڵتز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزێۆنیدا ڕایگه‌یاند: ده‌بێ هه‌موان به‌ڕووی تیرۆرستانی داعشدا ڕابوه‌ستن، كه تاوانی گه‌وره‌ی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه.
وتیشی: له‌ئێستادا نه‌ته‌وه‌یه‌ك شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كا و كاتی ئه‌وه نیه كورد به‌سه‌ر چاك و خراپ‌دا دابه‌ش بكه‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی كوردانی باشور ده‌كات له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی تیرۆرستانی داعش دژ به‌كوردانی خۆرئاوا ئه‌نجامیده‌دات، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
شۆڵتز وتیشی: ناكرێ ئێمه دانشین و قسه له‌سه‌ر له‌ناردنی چه‌ك بۆ كۆبانێ بكه‌ین، له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه‌یه‌ك شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات، به‌پێویسیشی زانی، ولاَتانی خۆرئاوا چه‌ك به شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه بده‌ن و كۆبانیش بپارێزن.
ئه‌وه‌شی به‌گرنگ زانی، ئه‌و چه‌كانه دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا به‌كارنه‌یه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئه‌و ولاَته هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئه‌وانه.