مه‌لالا و كایلاش بونه خاوه‌نی نۆبڵی ئاشتی
نوچە.نیت.knn
له‌كۆی 278 كاندید كه له‌نێویاندا 47 رێكخراویان تێدایه، دوو هاوڵاتی پاكستانی و هیندی ده‌بنه وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
هه‌ریه‌ك له مالالا یوسفزای كچه هه‌ڵسوڕاوی پاكستانی و كیلاس ساتیارسی خه‌ڵكی هیندستان، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2014یان وه‌رگرت، له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان له بواری خوێندن و مافی منداڵاندا.
بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ، ناوی 278 كاندید‌و رێكخراو دیاریكرابوون و ساڵی پاریش ئه‌و خه‌ڵاته درا به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی.
خه‌لاتی نۆبڵ كه به‌یه‌كێك له خه‌ڵاته جیهانییه‌كان داده‌نرێت، له ساڵی 1901ه‌وه ساڵانه ده‌درێته زانا‌و توێژه‌رو سیاسی و ئه‌دیب و هه‌ڵسوڕاوان و تا ساڵی 2013ش ژماره‌ی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ كه به‌خشراون، گه‌یشتونه‌ته 561خه‌ڵات.