یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان: ئەم دۆخەی ئێستای كوردستان خراپ لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەكان كەوتوە
سەروەر چوچانی-نوچەنيت/ سایتی مەكتوب
بەپێی هەواڵی سایتی مەكتوبی عەرەبی زمان، یاسین مەحمود قسەكەری یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان وتویەتی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی كوردستان كە خۆی لە خۆپیشاندانەكان و پاشهاتەكانیدا دەبینێتەوە بە نەرێنی كاری پرۆژە خزمەتگوزارییەكان كردوە.
مەحمود وتویەتی بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان كاریان لە دۆخی وەبەرهێنان كردوە و ئێستاكە تێبینی دەكرێت لە هەر سێ پارێزگاكەی كوردستان كەرتی وەبەرهێنان پاشڤەچونی بەخۆوە دیوە.
یاسن مەحمود وتویەتی پرۆژەكانی وەبەرهێنان بە پلەی یەكەم لە خزمەت بوژانەوەی ئابوری كوردستاندان، بەجۆرێك، لە ماوەی ڕابردودا بەهۆی ئەو پرۆژانەوە 80,000 هەلی كار لە كوردستان دروست بون.