مه‌لا هه‌ورامان به گه‌نده‌ڵی و بڕوانامه‌ی ته‌زویر تۆمه‌تبار ده‌كرێت مەلا هەورامان وەڵام داتەوە
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، مه‌لا هه‌ورامان پێشنوێژ و وتارخوێنی حه‌وته‌می سه‌رای ئازادی، تێوه‌گلاوه به گه‌نده‌ڵی و بڕوانامهكهشی به ته‌زویر له قه‌ڵه‌م ده‌دات، به‌ڵام مه‌لا هه‌ورامان زانیاری ناو راپۆرته‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستاندا، مه‌لا هه‌ورامان وه‌ك كه‌سێكی تێوه‌گلاو به گه‌نده‌ڵی ده‌شوبهێنێت و گومان ده‌خاته سه‌ر خانووه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه بڕوانامه‌كه‌ی ته‌زویره، به‌ڵام له لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیدا، مه‌لا هه‌ورامان سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت “شه‌هاده‌كه‌ی من ته‌زویر نییه، چونكه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق ته‌سدیق كراوه، كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان پێی وایه چه‌ند جارێ: به منیان گوتووه بۆ خوێندن ده‌تنێرینه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌هاده‌كه‌ی من ته‌زویره، چۆن رێگه ده‌ده‌ن منی خاوه‌ن شه‌هاده‌ی ته‌زویر بنێرنه ده‌ره‌وه، یان ئه‌گه‌ر شه‌هاده‌م ته‌زویره بۆچی حكومه‌ت منی به‌و شه‌هاده‌یه به ئیمام‌و خه‌تیب ته‌عین كردووه؟”.
وتیشی “ده‌رباره‌ی خانوه‌كه‌ی له شاری سلێمانی مامۆستا هه‌ورامان وتی: من خۆم دروستم كردووه، ئه‌ویش به سێ به‌شه‌وه، به‌شێكی پاره‌ی خۆم بووه، به‌شێكیشی هاوكاری برادهرانو دۆستانم بووه، بهشێكیشیم به قه‌رز بووه، كه تاكو ئێستاكه‌ش قه‌رزدارم، له به‌غدا به‌شداریم كرد، له مونافه‌سه‌كه وه‌ك كوردێك یه‌كه‌م بووم، كه وه‌رگیرام له ماسته‌ر، منیش وه‌كو هه‌موو قوتابیه‌كان، كه خاوه‌نی شه‌هیدیش نینه، مافی ئه‌وه‌م هه‌یه داوای مۆڵه‌ت بكه‌م”.
هەر لەو بارەوە لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی پەیام مەلا هەورامان بەوردی باسی چۆنیەتی خوێندن و ئەو گەندەڵییە دەکات کە دراوەتە پەنای، لەو لەو دوو ڤیدیۆی خوارەوە وەڵامەکانی مەلا هەورامان ببینە.