وه‌زیری ئه‌وقاف هۆشداری به مه‌لاكان ده‌دات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
بۆیه‌كه‌مینجار وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هۆشداری به مه‌لاكان ده‌دات و ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر یه‌كیێكیان رۆژانی هه‌ینی مزگه‌وت به‌جێبهێلێت، سزا ده‌درێت.
له‌و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “هه‌ر وتارخوێنێكی مزگه‌وته‌كان، پێش نوێژی هەینی مزگه‌وت به‌جێ بهێڵێت سزا ده‌درێت”.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، له كاتێدایه، كه ماوه‌ی دوو مانگه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و حه‌وت نوێژی هه‌ینیش له سه‌رای ئازادی سلێمانی ئه‌نجامداراوه، ئه‌مه جگه له‌و نوێژه به كۆمه‌ڵانه‌ی تر، كه له شارۆچكه‌كانی سنووری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن، چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف ره‌نگه له ژێر فشاردا بووبێت، وتی “پێشتر وه‌زیری ئه‌وقاف ره‌تی كرده‌وه ئیجرائات له‌گه‌ڵ هیچ كام له مه‌لاكان بكرێت، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت سزا ده‌درێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ره‌نگه وه‌زیر له ژێر فشاردا ئه‌و ئیجرائاتانه بگرێته‌به‌ر”.