شهش ههزار ئاواره بۆ گرتنهوهی موسڵ مهشق دهكهن
نوچە.نیت.knn
ئەفسەرێکی سەربازی ھێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، نزیکەی شەش ھەزار کەس لە خێزانە ئاوارەبووەکان بەشداری مەشق و راھێنانە سەربازییەکان دەکەن بۆ ئەوەی ھێرش بکەنە سەر پارێزگای موسڵ کە لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعشدایە.
لە ماوەكانی پێشووتر خێزانێكی زۆری پارێزگاكانی دیالە و ئەنبار و موسڵ بە هۆی هێرش و هەڕەشەكانی چەكدارانی داعش و شەڕی نێوان ئەو چەكدارانە و هێزەكانی سوپا روویان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و لە ئێستاشدا بەشێكی زۆر لە كەسە ئاوارەبووەكانی پارێزگای موسڵ خۆیان بۆ هێرشكردنە سەر چەكدارانی داعش لە پارێزگاكەیان ئامادەكردووە.
لەمبارەیەوە عامر بەرواری كە ئەفسەرێكە بەپلەی نەقیب لە ناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاشكرایكرد، شەش هەزار كەس لە خێزانە ئاوارەبووەكان لە شاری هەولێر بەشداری لە مەشق و راهێنانی سەربازی دەكەن بۆ ئەوەی بەشداری لە شەڕی پاككردنەوەی پارێزگای موسڵ لە چەكدارانی داعش بكەن.
هەروەها بەپێی ئەوەی بەرواری ئاماژەی بۆ كرد، شەش هەزار كەسە ئاوارەبووەكان لەسەر هەموو جۆرە چەكەكان مەشقیان پێدەكرێت، بە تایبەتیش لەسەر تانك و تۆپخانە و زریپۆشەكان.
هاوكات نەقیب عامر بەرواری راشیگەیاند، سەرجەم ئەو كەسە ئاوارەبووانە كە ئێستا بەشداری مەشق و راهێنانە سەربازییەكان دەكەن، ئەفسەر و سەربازانی سوپا و ئەندامانی پۆلیس و ئاسایشن كە لە یەكە سەربازییەكانیان دوای كۆنتڕۆڵی پارێزگای موسڵ لە لایەن چەكدارانی داعشەوە دابڕان.
ماوەی زیاتر لە ٤ مانگە پارێزگای موسڵ لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعشدایە.