خوێندكارانی دۆڵی بالیسان یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ناوچه‌كه‌یان بایكۆت ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كی بۆ نوچه‌نێت نێردراوه، ژماره‌یه‌ك له خونێدكارانی دۆڵی باڵیسان، له زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین و كۆیه و راپه‌ڕین و سلێمانی و په‌یمانگاكانی ته‌كنیكی هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و كۆیه، بایكۆتی یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “بڕیارماندا بایكۆتی یادی كمیابارانی دۆڵی بالیسان بكه‌ین وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌م یاده نه‌كه‌ین.هه‌ر بۆیه به پێویستمان زانی هه‌ڵوێست وه‌رگرین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی،ناعه‌داله‌تی و دووئیداره‌یی كه‌می خزمه‌ت گوزرای و په‌راوێز خستنی ناوچه‌كه‌مان، وه داوا له خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت وبه‌شه‌ره‌فی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش به‌شداری هیچ جۆره یاد كردنه‌وه‌یك نه‌كه‌ن، چونكه جگه له سیمایه‌كی حیزبی و روكه‌شی هیچ خزمه‌تێك به‌ناوچه‌كه‌مان ناكات، به‌ڵكو ته‌نها بازرگانی كردنه به خوێنی شه‌هیده‌كانمان”.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بۆ/
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كوردستان
سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
رای گشتی
بایكۆتكردنی یادكرنه‌وه‌ی كیمیابارانكردنی دۆڵی بالیسان
له پێناو ئاوردانه‌وه‌یه‌كی كرداری له ناو چه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌كانی كه‌سو كاری كیمیاباران و به‌ركه‌وتوانی ناوچه‌كه كه تائێساش به‌ده‌م نه‌خۆشه‌كانیان ده‌ناڵێن و مه‌رگ به‌ره و رویانه‌وه دێت و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ده‌م داواكاریه‌كانیان نه‌هاته‌وه هیچ لایه‌كیش به كردار خۆی به به‌رپرسیار نازانێت و بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌لێك له خوێندكارانی دۆڵی بالیسان له‌هه‌ریه‌ك له زانكۆیه‌كانی سه‌لاحه‌دین ،سۆران ،كۆیه، هه‌روه‌ها په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانی شه‌قلاوه، كۆیه‌و هه‌ولێر بڕیارماندا بایكۆتی یادی كمیابارانی دۆڵی بالیسان بكه‌ین وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌م یاده نه‌كه‌ین.هه‌ر بۆیه به پێویستمان زانی هه‌ڵوێست وه‌رگرین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی،ناعه‌داله‌تی و دووئیداره‌یی كه‌می خزمه‌ت گوزرای و په‌راوێز خستنی ناوچه‌كه‌مان، وه داوا له خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت وبه‌شه‌ره‌فی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش به‌شداری هیچ جۆره یاد كردنه‌وه‌یك نه‌كه‌ن، چونكه جگه له سیمایه‌كی حیزبی و روكه‌شی هیچ خزمه‌تێك به‌ناوچه‌كه‌مان ناكات، به‌ڵكو ته‌نها بازرگانی كردنه به خوێنی شه‌هیده‌كانمان.داواش له‌ده‌سه‌لات ده‌كه‌ین كه‌چیترخه‌لكی ده‌ره‌وه نه‌هینێته‌ناوچه‌كه‌مان بۆخزمه‌تكردنی خۆیان وشاردنه‌وه‌ی كه‌موكورتیه‌كانیان ، به‌ڵكوله‌جیاتی ئه‌م كاره‌یان خزمه‌ت به‌ناوچه‌كه‌بكه‌ن وچاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی بكه‌ن كه‌تائیستاش ئاسه‌واری ئه‌م چه‌كه‌یان له‌سه‌رلاشه‌ماوه و به‌ده‌م ئازاره‌كانیان ده‌نالینن داواش ده‌كه‌ین ئه‌م بۆنه‌یه له‌بۆنه‌یه‌كی حیزبی بگۆریت بۆنیشتیمانی چیترناوچه‌كه‌مان نه‌كریته‌شوینی ململانیی و كۆبونه وه‌ی حیزبی چونكه ئه‌مه‌یاری كردنه‌به‌موقه‌ده‌سات و سه‌روه‌ریه‌كانی خه‌لكی سته‌م لیكراوی ناوچه‌كه‌مان.
بۆ هه‌موو لایه‌كیشی رون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌لوێسته‌ی ئێمه له كاتێكدایه له 16/4/1987 هه‌روه‌ها 1988 بۆیه‌كه‌م جار چه‌كی كیمیاوی دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كار هاتوه و به‌ئێستاشه‌وه پاشماوه‌كانی شه‌هیدانی كیمیابارانی ناوچه‌كه و نه‌وه‌كانی شه‌هیدان له خانوه قورینه‌كانی ئه‌وكات ژیان ده‌گوزه‌رێن و رۆژانه مه‌رگ به‌ره و رویانه‌وه دێت، كه نزیكه‌ی 50 له بریندارانی كیمیابارنی ناوچه‌كه له‌وكات تاوه‌كو ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌هۆی چاه‌ره‌سه‌رنه‌كردنیان.
بۆیه ئێمه وه‌ك خوێندكارانی ناوچه‌كه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان سه‌ره‌ڕای بایكۆت كردنی یادكرنه‌وه‌كه دوای 24 ساڵ داوا ده‌كه‌ین:
1_ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی كیمیابارانی ناوچه‌كه‌مان كه زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ریان هه‌یه
2_مۆڕال نه‌كردنی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارنكردنی ناوچه‌كه
3_ئاوردانه‌وه‌یكی كرداری له ناوچه‌كه
4_پێنه‌دانی به‌لێن و نه‌چوونه بواری جێبه‌جێكرن له یادكرنه‌وه‌كان
5_ وازهێنان له مۆڕاڵ كردنی كاره‌ساتی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك بۆ مه‌رانی حیزبی و تاكه كه‌سی
6_دادگای كردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون له كیمیابارنكردن و خاپوركردنی ناوچه‌كه چ ئه‌وانه‌ی كورد بوون یا عه‌ره‌ب
7_نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له ناوچه‌كه و كوردستان به‌گشتی
8_نه‌هێشتنی ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی كه تاوه‌كو ئێستاش ناحیه‌ی بالیسان له نێوان دو به‌رداشی قه‌زای كۆیه و شه‌قڵاوه‌یه و بۆ خزمه‌ت گوزاریش له‌سه‌ر هیچ كامكیان نیه
خوێنكرانی دۆڵی بالیسان له زانكۆكۆ و په‌یمانگاكانی:
زانكۆی سه‌لاحه‌دین زانكۆی راپه‌رین زانكۆی سۆران زانكۆی كۆیه
په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر په‌یمانگای ته‌كنیكی شه‌قڵاوه په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه