ڤیدیو.. ئەو كچە شەڕەڤانەی بۆ ئەوەی بە دیل نەگیرێت خۆی كوشتنوچە.نیت.ئاژانسەکان
كچه شه‌ڕه‌ڤانێكی سه‌ر به یه‌په‌گه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڕێكانی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه شه‌هیدده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش وه‌ك دیل ده‌ستگیری نه‌كه‌ن به‌دواین فیشه‌كی ده‌ستی كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ 3-10-2014، رۆژنامه‌ی رادیكالی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه جه‌یلان ئۆزله‌ب-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی خه‌ڵی شاری باتمانی باكوری كوردستان، پێش ئه‌وه‌ی گیان له ده‌ستبدات له‌رێگه‌ی ته‌له‌فونی بێ ته‌له‌وه (لاسلكی) په‌یوه‌ندی به هاوڕێ شه‌ڕه‌ڤانه‌كانیه‌وه ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ته‌نها فیشه‌كێكی پێ ماوه‌و ئه‌ویش بۆ ئه‌وه به‌كاری ده‌هێنێت كه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش نه‌توانن وه‌ك دیل ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه راشیگه‌یاندووه كه پێش ماوه‌یه‌ك كه‌ناڵی (بی بی سی) رێپۆتاژێكی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كچه شه‌ڕه‌ڤانانه بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌و رێپۆرتاژه‌دا جه‌یلان رایگه‌یاندبوو تیرۆرستانی داعش زۆر له كچانی یه‌په‌گه ده‌ترسن.