حاجیانی‌ هه‌رێم بایی 8 ملیۆن دۆلار مەڕیان داوه‌ بە سعودیە

0

3102014834602_HAJIحاجیانی‌ هه‌رێم بایی 8 ملیۆن دۆلار مەڕیان داوه‌ بە سعودیە

‌نوجە.نیت.knn

مەریوان نەقشبەند، به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات لە 20 ساڵی رابردودا حاجیانی هەرێم زیاتر لە 80 هەزار مەڕیان بەنزیكەی 8 ملیۆن دۆلار كڕیوەو هەر لەشاری مەككە سەریان بڕیوەو تەسلیم بەكۆمپانیا‌و رێكخراوە خێرخوازیە سعودیەكانیان كردوه‌.

ساڵانە لەوەرزی حەجدا موسڵمانان وەك ئەركێكی شەرعی چەندین ملیۆن مەڕی گەورەو بچوك دەكڕن‌و سەردەبڕن وەك “فدیە” كە نرخی هەر مەڕێك لە 100دۆلار كەمتر نیە.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌ ده‌ڵێت “حاجیانی هەرێمی كوردستانیش بەقەدەر ژمارەی حاجیان مەڕ دەكڕن و سەردەبڕن و هەموو ئەم مەڕە سەربڕاوانە لەلایەن كۆمپانیایەكی زەبەلاحی سعودیەوە لەناو ئوتومبێلی تایبەت كۆدەكرێتەوە و بەحساب دەبێ بدرێت بەو وڵاتە ئیسلامیانەی كەموسڵمانی لێقەوماو و هەژاری لێیە”.

نه‌قشبه‌ندی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ ئێستا كەئەو هەموو ئاوارە لەهەرێمی كوردستانه‌‌و بودجە‌و موچەی هەرێمی كوردستان بڕاوەو بەشێكی زۆر لەخەڵكی كوردستان ناتوانن دوو كیلۆ گۆشت بۆ جەژن بكڕن، ده‌ڵێت “مافی خۆمانه‌ داوا لەدەسەڵاتدارانی سعودیەو رێكخراوی كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی بكەین كه‌ بەشێك لەو گۆشتی (فدیە)و قوربانیانە بۆ ئاوارە‌و هەژارانی كوردستان بنێرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com