ئێزدییه‌كان نه‌یانهێشت داعش مه‌زارگه‌یه‌كیان بته‌قێنێته‌وه
نوچە.نیت.knn
چه‌كدارانی داعش، هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌زارگه‌یه‌كی كوردانی ئێزدیی له نزیك شه‌نگال، بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه چه‌كداره‌كانی ئێزدییه‌كان، به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه‌و 5 چه‌كداری داعش ده‌كوژن.
نه‌واف خدیدا شه‌نگالی، فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێزدی له چیای شه‌نگال، به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاندوه: گروپێكی چه‌كداریی داعش، هه‌وڵیانداوه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر گوندی كابارا و مه‌زارگه‌ی شێخ هه‌سن بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه چه‌كداره‌كانی ئێزدی، به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
نه‌واف خدیدا شه‌نگالی، ده‌شڵێت: له‌كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌كه‌دا، شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوولادا ڕوویداوه‌ه‌و له‌ئاكامدا پێنج چه‌كداری داعش‌و چه‌كدارێكی ئێزدی كوژراون.
گوندی كابارا، به‌دووریی 7 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خۆرئاوای ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگاله‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌ی هێزی چه‌كداری ئێزدییه‌كان: له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، گه‌یشتونه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه، به‌ڵام چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان نه‌كردوه.