هونەرمەندی عێراقی یاس خزربەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد
نوچە.نیت/ئالان عمر
هونەرمەندی گۆرانی بێژی ناسراوی عێراقی یاس خزر پاش ساڵانێک لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد .
ئەمرۆ پێنج شەمە 2 مانگی ئۆکتۆبەر هونەرمەندی ناسراوی عێراقی یاس خزر بە هۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 76 سالیدا، کۆچی دوای کرد .
یاس خزر لە ساڵی 1938 لە پاریزگای نەجەف لە دایک بوە بە یاس خزر سەید عەلی قەزوینی ناسراوە .
شایانی باسە ئەم هونەرمەندە پێشتر وەک فەرمانبەرێکی نەخۆشخانە لەشاری نەجەف بلیتی بریوە ، ودواتر ناوبانگی دەرکردوە ، یەکێک بوە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی عێراق کە چەندین بەرهەمی هەیە ولە شاشەی تەلەفزیۆن گوێبیستی بوین .
پێشتریش هەوالی مردنی هونەرمەند یاس خزر بڵاوکرایەوە بەڵام هەواڵەکە رەتکرایەوە .