هەردوو سەرۆک وەزیرانی کوردستان و تورکیا کۆبونەوە
نوچەنێت . رووداو
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوی سەرۆكوەزیرانی توركیا لە ئیستەنبوڵ كۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتووە لە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و رێباز محەممەد وەزیری دارایی و ئابووری بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهان ناسراو بە (داڤۆس) 28ی ئەم مانگە سەردانی توركیای كرد.
نێچیرڤان بارزانی لەمیانی ئەو سەردانەدا دوێنێ لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا و ئەمڕۆش لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەردوو دیدارەكەدا پرسی رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) و هەناردەكردنی نەوتی باشووری كوردستان لە رێگەی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهانی تاوتوێكردووە.
[youtube id=”NQbxK83Ltp0″ width=”813″ height=”516″]