ده‌یڤد كامیرۆن: له‌هێرشی زه‌مینیدا پێویستمان به‌پێشمه‌رگه‌یه
نوجە.نیت.knn
سبه‌ی راوێژكارانی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان به ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش تاكو كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م ده‌خایه‌نێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن به‌ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی بۆمبه‌وه كۆتایی به چه‌كدارانی داعش بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌مینیش سه‌رباز هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ده‌بێت.
ئوسترالیاش ئاماده‌یی خۆیی بۆ به‌شداری له شه‌ڕی هاوپه‌یمانان دژ به داعش و ناردنی راوێژكار بۆ هه‌رێم پیشانده‌دات، تاكو مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه، سبه‌ینێ ئه‌فسه‌ران و راوێژكارانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم، ده‌ست به پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان به ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا، راهێنانی تایبه‌ت به 150 پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه ئه‌و وڵاته ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كردوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مه‌شق و راهێنانه‌كه تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو، به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگانه‌ش كه ڕاهێنانیان پێده‌كرێت، دواتر ئه‌زمونه‌كانی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌گوازنه‌وه.
لای خۆیه‌وه ده‌یڤد كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی BBC ی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ناكه‌ن ته‌نها له‌ڕێگای هێرشی ئاسمانی و به‌ردانه‌وه‌ی بۆمب داعش لاواز بكه‌ن و له‌ناویان به‌رن، به‌ڵكو حكومه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ش كه داعشیان تێدایه پێویسته ئه‌ركی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن.
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ حكومه‌تی نوێی عێراق وتی، پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان و دیموكرات، ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌و ستراتیژه گه‌وره‌یه‌ی كه بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌گیرێته‌به‌ر.
وتیشی، جگه له هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر داعش كه به‌شێكه له ستراتیژه گشتگیره‌كه، ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌مینیش سه‌رباز هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به سه‌ربازی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
هاوكات جولی بیشۆپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاساییه بۆئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی ته‌واو وه‌ربگرێت تا هێزه‌كانی ئوسترالیا له رۆژانی داهاتوودا به‌شداریی شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق بكه‌ن .
لای خۆیه‌وه هه‌ڤاڵ سیان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئوسترالیا رایگه‌یاند، 600 سه‌ربازی ئوسترالی له ئیماراتی عه‌ره‌بین، پێشبینیش ده‌كرێت جگه له فڕۆكه جه‌نگیه‌كان هێزی پیاده‌ی ئوسترالیاش دێته عێراق‌و هه‌رێم، به‌شێك له‌و سه‌ربازانه‌ش كه 200 كه‌س ده‌بن، كاری راوێژكاری ده‌كه‌ن‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مه‌شقی سه‌ربازی به‌هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن.