بەغدا پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێ پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكەن، حكومەتی عیراقیش لەكۆبوونەوەی داهاتویدا باسی لەناردنی پێشینەیەك دەكات بۆ هەرێم.
محەمەد شیاع وەزیری دارایی عیراق بەوەكالەت رایگەیاند پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت.
هاوكات مەهدی عەلاق بەڕێوەبەری نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەكەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی راگەیاندوە: لەكۆبوونەوەی چەند رۆژی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران باس لەناردنی پێشینەیەك دەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران.