کۆشیار کوردستانی : چــۆنم بــوێ ئـه‌بـم بــه‌وه
ئه‌بم به ئاواز ومۆسیقا
ئاوازی ئازادی ئه‌چرم
ئه‌بم به شیعر و باسی میهرابانی
تۆ ده‌که‌م
چــۆنم بــوێ ئـه‌بـم بــه‌وه
ئه‌بم به‌وه‌ی که ئه‌مه‌وێ
ئه‌بم به سێبه‌ر
بۆ به ژن و بالات
هه ر گیز ناهیڵم
خۆر تووره‌ت کا……
ئه‌بم به ئاشقێکی سه‌رشێت
چه شنی مه جنون
چــۆنم بــوێ ئـه‌بـم بــه‌وه
به‌ڵام هیچ کات
له‌بیر م مه که…..
که من کێم
دڵی شانشینی عه‌شق
له خۆم زیز ناکه‌م
چۆنم بوێ ئه‌وا ئه‌ژیم
نامه وێ دووربم له تۆ
خۆم ئه‌که‌م به چاویلکه
تا نه‌ئێشێ چاوانی تۆ