سبه‌ینێ ئه‌ڵمانیا ده‌ست به ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كات
نوجە.نیت.knn
سبه‌ینێ، ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم، ده‌ست به ڕاهێنانی تایبه‌ت به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
سایتی شپیگل ئۆنلاینی ئه‌ڵمانی، له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منیی ئه‌ڵمانیاوه ئاشكرای كرد: سبه‌ینێ ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به كاری ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا، بڕیاره راهێنانی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كردون، به 150 پێشمه‌رگه بكرێت.
شپیگل ئۆنلاین، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه پرۆسه‌ی ڕاهێنان به پێشمه‌رگه، تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو، به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه كه ڕاهێنانیان پێده‌كرێت، دواتر ئه‌زمونه‌كانی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌گوازنه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، یه‌كه‌م كاروانی ته‌قه‌مه‌نی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ 6 پسپۆڕی سه‌ربازیی گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره به گشتی 10 هه‌زار پێشمه‌رگه به چه‌كی ئه‌ڵمانیی پڕچه‌ك بكرێن.