هەلکەوت زاهیر: من هەمیشەکارم کردوە چونکە بروام بە بونی گەشەی ئافرەت بوە لەکۆمەڵگای کوردستاندا بەڵام بەهیج شیوەیەک لەلایەن رێکخراوی ئافرەتانی کوردستان نەمبینیوە هیچ بکرێت ،یان هاندانیان هەبوبێت بۆ کارەکانم.
هەڵکەوت زاهیر: کارکردن لەگەڵ ئەوهونەرمەندە دیارانەی عەرەب ئاسان نەبوو بگرە زۆر زەحمەتە پێویستی بەکاری زۆرپرۆفیشناڵی هەیە لە کاردا . بەتایبەت بوونی بروا یان ئەوئاوازەی کە دای ئەنێیم.
ئاوازدانەری کورد هونەرمەند هەلکەوت زاهیر، لە ماوەیەکی کەمدا توانی خزمەتی چەندین ئافرەت بکات و رۆلی گرنگی هەبوە لەپێشخستنی هونەرەکەیاندا بروای بە تواناکانی ئافرەت هەیە ،وەک خۆی دەلێت کە “من هەمیشەکارم کردوە چونکە بروام بە بونی گەشەی ئافرەت بوە لەکۆمەڵگای کوردستاندا بەڵام بەهیج شیوەیەک لەلایەن رێکخراوی ئافرەتانی کوردستان نەمبینیوە هیچ بکرێت ،یان هاندانیان هەبوبێت بۆ کارەکانم”.
ئالان عمر//نوچە.نیت
ئالان عمر/ماوەیەک زۆر گەرم و گوور بون لەکارە هونەریەکانت ئیستا ئەو گەرموو گوریە لەکارەکانتاندا نابینرێت؟
هەلکەوت زاهیر/ من هەمیشە بە گەرمی کارەکانم کردوە تا ئێستاش بەڵام ئیستا زۆر بەکەمی کار وەردەگرم ئەنجامی بدەم ، داوای زۆر هەیە لەلایەن گەنجانەوە لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بەلام ئیستادا زۆرتر کاری نیشتیمانی ئەنجام ئەدەم بۆ خۆم ئەم ماوەیەم تەرخان کردوە بۆ ئەو کارانە وەچەندین کار بۆ هونەرمەندان میادە الحناوی ، نسرین حمیدان، بە زمانی عەرەبی هەروەها چەند کارێکی دی کە بەزمانی کوردی ئەنجام داوە بۆ هونەرمەندان لۆکە زاهیر، میرا ،پەیوەند جاف، عبدولقهار، مۆنیکا. هەروەها بۆ هەردوو هونەرمەند ئالان عومەروسریل بە هاوکاری شاعیری بەتوانا د. ئاراس عبدول کەریم . راستی لەئێستادا باروو دۆخی کوردستان بەتەواوی گۆراوە گرنگی زۆر کەمە بۆ بۆ کارە هونەریەکان زۆر لە هونەرمەندانیش بەهۆی ئەو باروودۆخەوە دوورکەوتنەوە.
ئالان عمر/ پەشیمان بوونەوە لە دامەزراندنی ئەو تی ڤی یەی کە ماوەیەک لەمەوبەر با ستان لێوە کردبوو؟ ئەگەر پەشیمان نەبونەتەوە بۆ دانەمەزرا ؟
هەلکەوت زاهیر/ من هەوڵم زۆر داو ئەم رۆژەی ئێستام لەبەرچاوو بوو بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک کار بوەبەربەست ونەمانتوانی ئەم پرۆژەیە بەئەنجام بگەیەنین لە ئێستادا ئەم پرۆژەیە نەماوە.
ئالان عمر/ بۆچی بەبەراورد بە هونەرمەندە سۆرانیەکان کارت بۆ هونەرمەندانی بادینان نەکردوە ؟
هەلکەوت زاهیر/ لەراستیدا من کارم بۆ هونەرمەندەسۆرانیەکان کردوە ،هەمیشە زاراوەی کرمانجی لە ئەلبومەکانمدا هەبوەو کارم لەسەرکردوە . چەند کارێکم کردوە بۆ چەند هونەرمەندێک لەوانە عبدول قەهارزاخۆیی و هونەرمەند ئالین.
ئالان عمر/ رۆلێکی بەرچاوتان هەبوو لەزیاد کردنی ریژەی ئافرەت لە بواری هونەردا تا ئیشتا لەلایەن رێکخراوەکانی ئافرەتانەوە ئەم هەوڵەتان وەک خۆی بەرز نرخینراوە؟ یان هاندانیان هەبوە بۆ کارەکانت؟
هەلکەوت زاهیر/ من هەمیشەکارم کردوە چونکە بروام بە بونی گەشەی ئافرەت بوە لەکۆمەڵگای کوردستاندا بەڵام بەهیج شیوەیەک لەلایەن رێکخراوی ئافرەتانی کوردستان نەمبینیوە هیچ بکرێت ،یان هاندانیان هەبوبێت بۆ کارەکانم.
ئالان عمر/ کار کردنت لەگەل هونەرمەندە عەرەبەکان عەقدێکی بازرگانی بوو یان بروا؟ ئەوان گۆرانیان بۆ کوردستان ووت بۆ پارە بوو یان بروا؟ چۆن پەیوەندیت لەگەل ئەواندا دروست کرد؟
هەڵکەوت زاهیر/ کارکردن لەگەڵ ئەوهونەرمەندە دیارانەی عەرەب ئاسان نەبوو بگرە زۆر زەحمەتە پێویستی بەکاری زۆرپرۆفیشناڵی هەیە لە کاردا . بەتایبەت بوونی بروا یان ئەوئاوازەی کە دای ئەنێیت و بتوانن قەناعەت بکەن دواتر من پەیوەندی باشم لەگەڵ هونەرمەندەعەرەبەکان میدیاکانی عەرەب بە تایبەتی ،ئەوکارانەی هەڵوێستی نیشتیمانی بون ئەنجامم داوە، سوپاسی هونەرمەندان میادەالحناویو سمیرەسعید ونسرین حمیدان ئەکەم ، هەروەها دەرهێنەری بەتوانا فاسی حداد ، بەوپەری دڵسۆزییەوە کاراکانی ئەنجام داوە ..