ڕۆحانی: ئێران نه‌بوایه به‌غدا ده‌كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش
نوچە.نیت.nrt
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌ر بووه له پشتگیریكردنی له سوپا‌و گه‌لی عێراق و ئه‌گه‌ر پشتگیرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نه‌بوایه ئه‌مڕۆ به‌غدا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ده‌بوو.
له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاند “بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر پێگه‌و مۆڵگه‌كانی داعش ته‌نها نمایشكردن و خۆده‌رخستنه”.
وتیشی “تیرۆر ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ئێستا له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپا جموجۆڵ و چالاكی هه‌یه”.
ڕۆحانی داواشی له‌وڵاتانی جیهان كرد پلانی دروست و تۆكمه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و ڕیشه‌كێشكردنی دابنێن.
سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنی پێگه‌كانی داعش له سوریاش، ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ناكرێت ته‌نها هێرشبكرێته سه‌ر گروپێكی توندڕه‌و و گروپه توندڕه‌وه‌كانی تر به‌هێزبكرێن چونكه تیرۆریسته‌كان هه‌موویان هاوشێوه‌ی یه‌كترن”.
له‌باره‌ی عێراقیشه‌وه، سه‌رۆكی ئێران جه‌ختیكرده‌وه كه له‌ڕووداوه‌كانی ئه‌مدوایه‌دا وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌ر بووه پشتگیریی زۆری حكومه‌ت و گه‌لی عێراقی كردووه، وتیشی “ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌بوایه ئه‌وا به‌غدا ده‌كه‌وته ژێر ده‌ستی تیرۆریستانه‌وه”.