ئه‌مریكا سه‌رباز ده‌نێرێت بۆ هه‌ولێر
نوچە.نیت.knn
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: 68 سه‌ربازی هێزی پیاده‌ی فیرقه‌ی یه‌كه‌می سوپای ئه‌مریكا، ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له كۆی ئه‌و 500 سه‌ربازه‌ی هێزی پیاده‌ی فیرقه‌ی یه‌كه‌می سوپای ئه‌مریكا، كه‌ڕه‌وانه‌ی چه‌ند وڵاتێكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێن، نزیكه‌ی 200 یان له ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له به‌غداو هه‌ولێر، جێگیر ده‌كرێن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، 138 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی به‌غداو 10 سه‌ربازیش ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌كه‌ن، له قۆناغی دوه‌میشدا، 68 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن‌و ده‌بنه ڕاوێژكاری پێشمه‌رگه.