بارزانی باس له هۆكاری نه‌ناردنی هێز بۆ كوبانی ده‌كات
نوجە.نیت.ktv
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، مه‌سعود بارزانی باسی هۆكاری نه‌ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شاری كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له سنوری جوگرافیای كۆبانی تا ده‌گاته حه‌سه‌كه و عه‌فرین، خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدایه كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان تێكه‌ڵ كردووه، بۆیه ئێمه نه‌مانتوانی هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانی بكه‌ین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی كۆبانی داوامان له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، كه به هانای كۆبانی-یه‌وه بڕۆن و ئه‌و كاره‌ش كرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌شڵێت:” خۆشبه‌ختانه كۆبانی ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرا و ئیشائه‌ڵا ناشگیرێت” و وتیشی: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كرد جا له‌سه‌ر داواكه‌ی ئێمه بێت ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین یان به پێچه‌وانه‌وه”.