“ده‌یانه‌وێت تۆڵه لە ئاپۆ بكه‌نه‌وه”
عه‌بدوڵا ئۆجالان: بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان له‌گه‌ڵ داعش دانوستانیان كرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێمه نا
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكاری كوردستان له دواین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی باسی بارودۆخی ئێستای كوردان ده‌كات و پێی وایه كه تۆڵه له ئه‌و ده‌كه‌نه‌وه.
به پێی هه‌واڵَێكی ئاژانسی(فورات نیوز) عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌داویین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ راسپارده و پارێزه‌ر مه‌زلوم دیج رایگه‌یاندووه” مۆدێرنیته‌ی كاپیتالیزم له‌سه‌ر كوردان فه‌رزده‌كرێت و لێره له هه‌لومه‌رج و ژوورێكی تاكه‌كه‌سیدا هه‌موو ئه‌ركه‌كانیان خسته‌ئه‌ستۆم .”
ئۆجه‌لان رایگه‌یاند :” له‌بنه‌مادا تێكۆشانی فه‌لسه‌فیم ، تێكۆشانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه ، تۆڵه له‌من ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌گه‌ر په‌رتووكی داهاتوو بنوسم له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌بێت . مژاره‌كه ئه‌وه‌یه ( تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ئاپۆ) باشه ما تاوانی من چییه ؟ تاوانی من ته‌نیا داخواز و بانگهێشته بۆ ژیانێكی ئازاد .ده‌ڵێن؛ بۆ ئێمه له‌و ژیانه‌وه بانگهێشتی ژیانی ئازاد ده‌كه‌ی و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش تۆڵه له‌من ده‌ستێنه‌وه . له‌راستیدا هێشتا رێگاناده‌ن ئێمه به ئاسایی بژین ، ته‌نیا ژیانی كۆیلایه‌تی شایه‌نی ئێمه ده‌بینن . “
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” ده‌بینین له رووحا (500) هه‌زار كرێكارهه‌یه . له‌كاتی مندا ده‌چوونه هه‌رێمی چوكورۆڤا و كاری په‌مبۆیان ده‌كرد . رۆژێ 20 كاتژمێر كاریان ده‌كرد. نه ئه‌خلاق ، نه یاسا ، نه ته‌ندروستی و نه مافی په‌روه‌رده‌یان نیه . له‌بنه‌مادا مافی ژیانیان نیه ، منیش جارێك چووم و ئه‌و كاره‌م كرد و ووتم نابێت به‌و شێوه‌یه بژیم . ئێستاش لێره به ژوورێكی تاكه‌كه‌سی رازیم به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی كۆیلایه‌تی و عه‌مباری قبول ناكه‌م .”
ئۆجه‌لان له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له‌سه‌ر رێبازی خەباتیخۆبه‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمی هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد و وتی :”ده‌بێت له‌هه‌ر شوێنێك تێگه‌یشتی ژیانی ئازاد هه‌بێت . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌یبینین به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی بۆ گه‌یشتن به كورسی و مانه‌وه‌ی كورسی حاكم بووه ، دۆخێكی سه‌یری خۆپه‌رستی هه‌یه . ده‌بنه سه‌رۆك شاره‌وانی ، دواتر ده‌خوازن ببنه په‌رله‌مانتار و كاتێك ده‌بنه په‌رله‌مانتار ده‌خوازن ببنه وه‌زیر .
به‌ڵام ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆیان به‌جێ ناگه‌یه‌نن. به‌قه‌ده‌ر پارته‌كانی سیسته‌میش كۆنابنه‌وه و خه‌بات ناكه‌ن.
ده‌توانین بڵێین خاوه‌ن زهنیه‌تی ئاغایه‌تین . به‌ڵام ئاغایه‌تیش ناكه‌ن چونكه له‌بنه‌مادا ئاغاش كارێك ده‌كات و بۆ هه‌ندێك شت ره‌نج ده‌دات .”
رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاشكراشیده‌كات :” من ووتبووم ، ئێمه ئاو ، خاك و وزه‌ی خۆمان بكه‌ینه كۆمین و ژیانی ئازاد بژین . كاتێك ئه‌و شتانه ده‌ڵێم ، باسی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌م ، یانیش ده‌بێت له‌ژێر چه‌تری شاره‌وانییه‌كان ئه‌و كارانه بكرێن . بۆیه ده‌ڵێم ، زۆر گرنگه و فه‌رزه ده‌بێت ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخستن بكه‌ین .”
له كۆتایدا ده‌ڵێت” ئێستا له‌خۆرئاوای كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی دۆخی شه‌ڕ هه‌یه . لێره هه‌تا كتێبێكمان پێ ده‌ده‌ن پێنج جار واژۆمان پێ ده‌كه‌ن . به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد كه بۆ ته‌واو كۆمه‌ڵگا گرنگه ، خۆیان نزیكی واژۆ ناكه‌ن . من بۆ هێنانه‌خواره‌وه گه‌ریلا له‌چیاكان و ده‌ستبه‌ردانی چه‌كیش ئاماده‌م ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان نزیكی دانوستاندن ناكه‌ن .”
هه‌روه‌ها:” من بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌یڵێم ، بۆ ئازادكردنی خه‌باتكارانی كۆنسۆلخانه‌ی موسل له‌گه‌ڵ داعش چاوپێكه‌وتنیان كرد و به‌ڵام بۆ دانوستاندن خۆیان نزیكی ئێمه ناكه‌ن. هه‌تا ئێستا زیندانیانی نه‌خۆش ئازاد نه‌كراون ، ئیسرائیل له‌پێناوی كه‌سێك هه‌زاران زیندانی ئازاد كرد ، كاتێك ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی پێكرد ، په‌كه‌كه (50) كه‌سی سه‌ربه‌ست به‌ردا ، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا نه له‌رووی ویژدانی و یاسایی و ئه‌خلاقی زیندانیانی نه‌خۆش ئازاد ناكه‌ن . ده‌ڵێن با له‌مه‌خمور بگه‌رێنه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت بۆ ئه‌وه قانون ده‌ربخرێت .
وه‌كو تر ئه‌گه‌ر گه‌ریلاش بگه‌رێته‌وه ده‌بێت لێپرسنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و زیندانی نه‌كرێن ، چونكه ئه‌وان بۆ زیندانه‌كان ناگه‌رێنه‌وه . ده‌بێت یاسایه‌كی هه‌بێت . له‌كۆتاییدا ده‌بێت واژۆبكرێت ، ده‌بێت هه‌ندێك شت واژۆبكرێن ، یانیش زه‌مینێكی یاسایی ئاماده‌بكرێت .”