ئۆجه‌لان: پێویسته كورد خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده بكات
نوچە.نیت.خەندان
سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه، بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كرد و داوایكرد كورد خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده بكات.
مه‌زڵوم دینچ، پارێزه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دوای بینینی ئۆجه‌لان له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی په‌كه‌كه بانگه‌وازێكی سه‌رتاسه‌ریی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كردووه تا ئاماده‌بن به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه.
ئۆجه‌لان راگه‌یاندووه كه نه‌ك ته‌نها له دژی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵكو جه‌نگێكی توند له‌دژی سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌رپابووه و پێویسته سه‌رجه‌م گه‌لی كورد خۆیان بۆ ئه‌و جه‌نگه ئاماده بكه‌ن و ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێكبخه‌ن.
ئۆجه‌لان داواشی له گه‌لی كورد كردووه كه ئاستی مقاومه له‌دژی داعش زیاتر و زۆرتر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریش، ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی توركیا هه‌نگاوی به‌رچاو نانێت بۆ هێنانه‌كایه‌ی دیموكراتی و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕیووه له پێناو پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری چی له‌ده‌ستی بێت بیكات، به‌ڵام وه‌ك ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه، توركیا خاوه‌خاو له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان ده‌كات.