مه‌سرور بارزانی: له‌وانه‌یه داعش 40 هه‌زار چه‌كداری هه‌بێت نوچە.نیت.رادیۆنەوا
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی CBS News ی ئه‌مریكا، باسی له پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان داوایان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كردووه به چه‌كی قوڕس هاوكای پێشمه‌رگه بكات. مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به (داعش) وتی: له‌وانه‌یه ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سوریا، 40 هه‌زار چه‌كدار ببێت، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه مه‌زه‌نده‌ی كه‌س به‌رامبه‌ر هێزی داعش ته‌واو بێت چونكه به وته‌ی ئه‌و، پاش ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ی له سوریا و عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گر، ره‌نگه له‌ئێستادا توانایه‌كی تۆكمه‌ی په‌یدا كردبێت. راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: چه‌كدارانی داعش سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆیان دروست كردووه و رۆژانه له فرۆشتنی نه‌وت، و گه‌نم و وه‌رگرتنی سه‌رانه له خه‌ڵكی، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئاماژه‌ی به‌و كۆمه‌كه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه پێیان ده‌گات كه باوه‌ڕیان به ئایدیۆلۆژیای رێكخراوه‌كه هه‌یه و له وڵاتانی كه‌نداو نیشته‌جێن.