داودئۆغڵو: پشتگیری داعش ناكەینو زەرەرو زیانی بۆ ئیسلام ھەیە
نوچە.نیت.knn
سەرۆكوەزیرانی توركیا رهتیدهكاتهوه ئهنقهره پشتگیری داعش بكاتو رایگهیاند “بە ھیچ شێوەیەك ناكرێ كە توركیا ھاوكاری ھیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی بكات”. وتی “داعش گهورهترین زهرهری له ئیسلامداوه.
ئەحمەد داودئۆغڵو لە بەرنامەیەكی ھاوبەشی كەناڵی ئین تیڤی و ستار، رایگهیاند لەم چەند رۆژەی دواییدا لە بارەی توركیا و داعشەوە ھەواڵی زۆر بێ بنەما و دوور لە راستی لە لایەن چەندن كەناڵێكی راگەیاندنەوە بڵاو كرانەوە، توركیا ساڵانێكی درێژە شەڕی تیرۆر دەكاتو بە ھۆی تیرۆرەوە رووبەڕووی زەرەرو زیانێكی زۆر بووەتەوەو بۆیە بە ھیچ شێوەیەك ناكرێ كە توركیا ھاوكاری ھیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی بكات.
لە بارەی دەنگۆی كڕینی نەوتی داعش لە لایەن توركیاوە داودئۆغڵو وتی “ئەو دەنگۆیانە راست نین و توركیا بە ھیچ شێوەیەك لە تیرۆریستانی داعش نەوتی نەكڕیوە و چەندین جار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە و دەنگۆیانەیش كە باس لە دەرمانكردنی تیرۆریستە بریندارەكان لە توركیا دەكەن دوورن لە راستی و ھیچ بنەمایەكیان نییە.”
وتهكانی ئۆغلۆ لهكاتێكدایه لهمیدیا جیهانیهكانهوه ههواڵی پشتگیریو هاوكاری توركیا بۆ گروپی داعش بڵاوكرایهوه، هاوكات ئهو وڵاته ئامادهنهبوو ئهو هاوپهیمانیهتیه نێودهوڵهتیه ئیمزا بكات كه لهدژی داعش لهچهند رۆژی رابردودا پێكهێنرا.
داودئۆغڵو رونیكردهوه توركیا بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی ١٣ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٣ داعشی وەكو رێكخراوی تیرۆریستی پێناسە كردووە.
داودئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی رەوشی عێراقیشی كردو راگهیاند “سیاسەتمەدارە سوننەكان یەك لە دوای یەك پەراوێز دەخرن، تارێق ھاشمی، رافێع عیساوی، نوجێفی و … لە راستیدا ھیچ سیاسەتمەدارێكی سوننە لە عێراق نەما، پێكھاتەیەك كە سیاسەت و سیاسەتمەداری نەبێ داخۆ روو لە چی دەكا”.
دهڵێت ” بێگۆمان بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێ دەست بەو جۆرە كارانە دەكا كاتێك ئێمە ئەو شتانە دەڵێن نیشانەی ئەوە نییە كە پشتگیری لە داعش دەكەین یا خۆی دەمانەوێ مەشرووعیەت بە داعش بدەین چونكە پێكھاتەی داعش گەورەترین زەرەر و زیانی بۆ ئیسلام ھەیە.”