عێراق 500 كه‌س به‌شێوه‌ی‌ تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ حه‌ج…كوردیان تێدایه‌

0

20920141223602_HAJعێراق 500 كه‌س به‌شێوه‌ی‌ تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ حه‌ج…كوردیان تێدایه‌

نوچە.نیت.knn

ده‌سته‌ی‌ حه‌جی‌ عێراق، 500 كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌نێرێت بۆ حه‌ج، كه‌ ژماره‌یه‌ك كوردیان تێدایه‌.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف، رایگه‌یاند لەكاتێكدا بڕیاردرابو كە هیچ كەسێك لەدەرەوەی تیروپشك و رێكارە یاساییەكان لەعیراق و هەرێمی كوردستان نەیەتە حەج بەڵام تەنها هەرێمی كوردستان بەم بڕیارە پابەند بوە.

ده‌ڵێت “لەسەر پشكی عیراق نزیكەی 500كەس لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران‌و بەپرسانی حكومەت‌و مەرجەعیەت‌و كەسایەتیە ئیسلامیەكان بەشێوەیەكی تایبەت هاتونەتە حەج”.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ “لەوەش سەیرتر ئەوەیە ژمارەیەك بەرپرس و كەسایەتی ئاینی و كۆمەڵایەتی كوردستانیش لەناو ئەو 500 كەسەدان كەلەسەر حسابی دەستەی حەجی عیراق هاتون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com