وەزارەتی پێشمەرگە: هەموو هاوکارییەک پێشکەشی رۆژئاوا دەکەین

0

Rudaw.net

وەزارەتی پێشمەرگە: هەموو هاوکارییەک پێشکەشی رۆژئاوا دەکەین

نوچەنێت: هەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ رۆژئاوای کوردستان، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هاوکاری رۆژئاوای کوردستان بکەن.

راگەیێندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

لەبارەی پەلاماردانی دڕندانەی داعش بۆ سەر كوردانی رۆژئاواهێرشی داعشی تیرۆرستی جیهانی بۆ سەر كوردانی برامان لە كۆبانیی رۆژئاوای كوردستان مەترسیەكی ترە بۆ سەر گەلی كوردستان بە گشتی، بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانە، پشتیوانی و هاوكارییان بكەین بەهەر شیوەیەك پێویست بكات و لە تواناماندا بێت ، ئێمە وەكو وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەو رووبەڕووبو‌ونەوە فراوانەی لە ئەستۆمانە لە باشو‌وری كوردستان، ئامادەین هەرچی لە تواناماندایە لەو پێناوەدا بیكەین و داواش لە وڵاتانی هاوپەیمانمان دەكەین هاوكاری پێشكەش بە كوردانی رۆژئاوا بكەن، چونكە هەمان دوژمن پەلاماریان دەدات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
19 \9\2014

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com