سەلاحەدین دەمیرتاش: ئیمامەكان سیخوڕن، نوێژیان لەدواوە مەكەن
ئا: سەروەر سالار چوچانی
سەلاحەدین دەمیرتاش ڕێبەری پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میللییەتی توركیایی داوا لە هاوڵاتیانی كوردی توركیا دەكات نوێژ لەدوای ئیمامەكانەوە نەكەن چونكە ئەو مەلایانە سیخوڕن و لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا(مەگەكە)وە دیاری كراون كە بچنە ناوچە كوردییەكان و كار بۆ دەوڵەت و حزبی دەسەڵاتدار دەكەن. دەمیرتاش وتویەتی بۆ دەوڵەت ناهێڵێ نوێژخوێنەكان بە زمانی كوردی ڕێوڕەسمی بۆنە ئایینییەكان بەڕێ بكەن؟ چما مزگەوت ماڵی خودا نییە؟ بۆ دەوڵەت لێناگەڕێ ئەوانەی نوێژ لە مزگەوتدا دەكەن بەڕێگەی خۆیان عیبادەتی خۆیان بكەن. سەلاحەدین دەمیرتاش جێبەجێ كردنی داخوازیی بایكۆتی ئیمامەكانی بە جۆرێك لە یاخیبونی مەدەنی هەژمار كردوە.