سەرۆكی گروپی دۆستایەتی عێراقی-توركی دەربارەی سەردانەكەی ئەردوگان بۆ هەولێر: پەیامی ئێمە بۆ كورد ئەوەبو: پشتگوێتان ناخەین

0

عەبدولموتەلیب ئۆزبەكسەرۆكی گروپی دۆستایەتی عێراقی-توركی دەربارەی سەردانەكەی ئەردوگان بۆ هەولێر:
پەیامی ئێمە بۆ كورد ئەوەبو: پشتگوێتان ناخەین
ئا: سەروەر سالار چوچانی
سایتی ساوس ئیست یوروپیان تایمز بابەتێكی سەبارەت بە سەردانەكەی هەولێری ئەردۆگان بڵاوكردۆتەوە بەناونیشانی “سەردانەكەی ئەردۆگان كاریگەری درێژخایەنی دەبێت”.
لە بابەتەكەدا هاتوە لە سەرانەكەیدا بۆ هەولێر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەڵگری چەند پەیامێكی تایبەت بوە بۆ كوردانی عێراق. لەو بارەیەوە عەبدولموتەللیب ئۆزبەك سەرۆكی گروپی دۆستایەتی عێراقی-توركی بە سایتەكەی وتوە “پەیامی ئێمە بۆ ئەوان ئەوەبو كە ئێمە پشتگوێتان ناخەین. ئێە براین و پەیوەندی خێزانیمان لەنێواندا هەیە”.
سایتەكە هەروەها دەڵێ‌ توركیا بەرەوپێش دەڕوانێ‌ و موتابەعەی ئەو گەشتەی ئەردۆگان دەكات.
تۆلین دالۆلگلو شرۆڤەوانی سیاسی تورك كە لە واشنتن دەدەنیشێ‌ بە سایتەكەی وتوە كە هەرچەندە پێناچێ‌ گۆڕانی بەرچاو لە كوردستانی عێراق ڕوبدات، ئەنكەرە دەبێ‌ موتابەعەكەی پەرەسەندنەكان بكات و گفتوگۆی كراوەی لەگەڵ ڕۆڵگێڕە سیاسییەكانی هەرێمەكە هەبێ‌.
هەر دەربارەی سەردانەكە سەرحەد ئەركمەن شۆڤەوانی تایبەت بە عێراق لە سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیجییەكان كە بارەگاكەی لە ئەنكەرەیە بەو سایتەی وتوە “ئەوەی توركیا هەنوكە دەیڵێ‌ ئەوەیە ناكۆكییەكان بخە لاوە و بەرەوپێش بڕوانە”. پێشی وابوە سەردانەكەی ئەردۆگان “قۆناغێكی نوێ‌ بەدوای خۆیدا دێنێ‌”.
 ئەركمەن هەروەها وتویەتی “ڕوە ئەخلاقییەكەی ئەم سەردانە دەبێتە هۆی سودگەلی درێژخایەن” ، “ئەگەر توركیا ئەمڕۆ لە كوردستانی عێراق ئامانجەكانی بەدەستبێنێ‌، هەردولا لە داهاتودا دەتوانن یەكبگرن بۆ شەڕ لە دژی تیرۆر”.
ئەحمەد عەلی شرۆڤەوانی تایبەت بە عێراق لە پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیك پێیوابوە ئەم سەردانەی ئەردۆگان ئەوە دەگەیەنێ‌ كە توركیا خۆی ئامادە دەكات تا ڕۆڵێكی بەهێز لە عێراقدا بگێڕێ‌ دوای كشانەوەی ئەمریكییەكان. ئەحمەد عەلی وتویەتی “تێوەگلانی توركیا چارەنوسساز دەبێ‌ لە هەوڵەكانیدا بۆ سنورداركردنی كاریگەری ئێران لە عێراقدا. كاریگەری ڕۆڵی توركیاش پەیوەست دەبێ‌ بە پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ گروپە جیاوازە عێراقییەكان، هەروەها پەیوەستیش دەبێ‌ بە وجودی ئابوری توركیا لە عێراقدا”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com