پێشمەرگە هێرشی بەرفروان دەست پێدەكات

0

Peshmerga fighterپێشمەرگە هێرشی بەرفروان دەست پێدەكات

 

نوچە: هەولێر
لە بەرە بەیانی ئەمڕۆوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێكردووە و چەند گوندێكیشیان كۆنترۆڵ كرووە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست نوچەنێت كەوتوون، لە بەرە بەیانی ئەمڕۆوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە چەند میحوەرێكەوە دەستی بە جموجوڵ كردووە و هێرشەكانی خۆی بۆ سەر چەكدارانی داعش دەست پێكردووە.
زانیارییەكانی نوچەنێت دەری دەخەن، كە هێزێكی پشتیوانی بە پێكهاتوون لە تۆپخانە و ژمارەیەكی زۆر تانك و زرێپۆش، لە بەرەبەیانی ئەمرۆدا بەرەو زومار بەڕێكەوتوون.
هاوكات لە میحوەری خازریشەوە، پێشمەرگە هێرشی دەست پێكردووە و چەند گوندێكی لە چەكداران پاك كردۆتەوە، چەكدارانی داعش لەو میحوەرە بەبێ‌ شەڕ گوندی سێودینانیان چۆڵكردووە و بەرەو گوندی حەسەن شام هەڵاتوون، دواتر هێزی پێشمەرگە گەمارۆی گوندی حەسەن شامی داوە و ئەو گوندەیشی پاك كردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com