ئ
ەنگاریا (224) تەن فیشەك و تەقەمەنی بە هەرێمی كوردستان دەدات
نوچە: هەولێر
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، وڵاتی هەنگاریا بڕیاری داوە، كە (224) تەن فیشەك و تەقەمەنی بە هەرێمی كوردستان بدات.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، كە شاندێك لە وەزارەتی ناوبراو، سەردانی وڵاتی هەنگاریای كردووە و لەگەڵ راوێژكاری یەكەمی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەدا كۆبوونەتەوە، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە “هاواكات راوێژكاری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی گه‌یانده وه‌فده‌كه كه توانیویانه له كۆبونه‌وه‌كانیان له وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی رووده‌دات بیگه‌یه‌نن به وڵاتانی ئه‌وروپا و رونیكرده‌وه، به پشت به‌ستن به‌و زانیاریانه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستكراوه‌ترده‌بن له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه پارێزه‌ری سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه و جگه له‌وه‌ش له كۆبونه‌وكانیاندا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم له هه‌موو رویه‌كه‌وه و هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی ئێستای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستانیان به‌رز نرخاند و ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له ناخه‌وه هه‌ست به ئازاری گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن چونكه له مێژوودا هاوبه‌ش بوون له شێوازی چه‌وسانده‌وه و خه‌بات كردن و له كۆتاییدا بڕیاریاندا كه 224 ته‌ن فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویست بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنێرن و ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ مه‌شق كردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم و بڕیار وایه له رۆژانه‌ی ئاینده‌دا هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتی هه‌نگاریا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن بو هه‌مان مه‌به‌ست و هه‌روه‌ها بۆ كردنه‌وه‌ی كونسولگه‌ری وڵاتی هه‌نگاریا له كوردستان به‌فه‌رمی”.