سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ نوچەنێت> كۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی، فۆرمی دەستەی دەستپاكییان نەگەڕاندۆتەوە
نوچەنێت
له‌م گفتوگۆ رۆژنامه‌وانییه‌ی نوچه‌نێت، له‌گه‌ڵ د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كاروباری ده‌سته‌كه ده‌كرێت، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه تا ئێستا چه‌ندین به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان، فۆرمی زانیاری سه‌رمایه‌كانی خۆیان كه تایبه‌ته به ده‌سته‌كه، ره‌وانه نه‌كردۆته‌وه، له‌وانه‌یش ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی تێدان.
نوچه‌نێت: ئه‌و فۆرمانه‌ی كه تا ئێستا بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی به‌رپرسان، ره‌وانه‌ی داموده‌زگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانتان كردوون، چۆن پێشوازی كراون و چۆن وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، كه ده‌توانین بڵێین به رێژه‌ی سه‌دی له سه‌دا نه‌وه‌د و پێنج وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، تا ئێسایش پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و فۆرمه‌كان ده‌نێردرێن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگه‌یانه‌ی كه یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، له سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌د له سه‌د وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی سه‌د له سه‌د بووه، له وه‌زاره‌ته‌كان تا ئێستا له كۆی 22 وه‌زیر تا ئێستا 15 وه‌زیر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، پێشبینیش ده‌كه‌ین ئه‌وانی تریش بیگێڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی خۆمان به ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق بكه‌ین كه نزیكه‌ی 10 ساڵه كار ده‌كات، ئه‌وا ئێمه هه‌نگاوی زۆر زیاترمان هاویشتووه، چونكه رێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری سه‌رمایه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، تا ئێستا له سه‌دا په‌نجا زیاتر نه‌بوو، كه ئه‌وه‌ی ئێمه به دڵنیاییه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی تر ده‌بێته سه‌د له سه‌د، چونكه تا ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێكیان دواكه‌وتوون.
نوچه‌نێت: ئه‌ی له ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا، تا ئێستا چۆن وه‌ڵامی فۆرمه‌كانیان داونه‌ته‌وه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی و ئه‌ندامانی پابه‌ند بوون، سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی پابه‌ند بووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری په‌رله‌مان ئیلتیزامیان پێوه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی فۆرمه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش فۆرمه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، چونكه حكومه‌ت دره‌نگ پێكهات و ئێمه‌یش دوای پێكهێنانی حكومه‌ت فۆرممان بۆ ناردوون.
نوچه‌نێت: ئایا ده‌توانیت زانیاری ده‌رباره‌ی فۆرمه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێممان بۆ بدركێنیت؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ئێمه ده‌زگه‌یه‌كمان هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له یاسا به‌رپرسییه‌تی، ئه‌وكاته‌ی كه فۆرمه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه، من به كارێكی فه‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم، بۆیه ئه‌و فۆرمه‌م نه‌بینیوه، نه‌ك ئه‌و فۆرمه بگره هیچ فۆرمێكم نه‌بینیوه، چونكه فۆرمه‌كان ئۆتۆماتیكییه‌ن ده‌چنه ئه‌و ده‌زگه‌یه و به شێوه‌یه‌كی ئسوڵی داخیلی كۆمپیوته‌ر ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر له داهاتوو یاسا رێمان پێبدات، به‌شێك له زانیارییه‌كانی ئه‌و فۆرمانه بڵاو ده‌كه‌یینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و یاسایه‌ی كه كاری پێ ده‌كه‌ین، رێمان پێنادات ئه‌و كاره بكه‌ین.
نوچه‌نێت: واته خۆت كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یت، هیچ كام له‌و فۆرمانه‌ت نه‌بیینیوه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: من خۆم داوام نه‌كردووه، چونكه ئه‌وه ئیشی من نیه، دوای ئه‌وه هه‌نگاوی دووهه‌م دێت كه هه‌نگاوی ته‌حقیق كردنه، ئێمه ته‌نسیقمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانوبه‌ره و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و تۆماركردنی كۆمپانیاكان هه‌یه، ئێمه ناوه‌كانیان بۆ ده‌نێرین، ئه‌وانیش ئه‌و مومته‌له‌كاتانه‌ی كه هه‌یه تۆمار ده‌كرێن، دڵنیابوونی لێده‌كه‌ینه‌وه.
نوچەنێت: ئه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، تا ئێستا فۆرمه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تا ئێستا به‌س سه‌رۆكی هه‌رێم فۆرمه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه، پله تایبه‌ته‌كانی تر تا ئێستا نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه.
نوچه‌نێت: واته جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: نه‌خێر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پله باڵایان هه‌یه، تا ئێستا هیچیان نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه.
نوچه‌نێت: گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌متاندا چیه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ده‌سته‌كه ده‌سته‌یه‌كی تازه‌یه، ئه‌و فۆرمانه و وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان ئیشێكی بچووكن له كۆی ئیشه‌كانی ئێمه، تا ئێستا ئاسته‌نگێكی وا گه‌وره‌مان نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت له كاتی خۆیدا به دڵنیاییه‌وه له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كه چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌میان بكه‌ینه‌وه.
نوچه‌نێت: ئایا فۆرمتان ئاراسته‌ی داموده‌زگه ئه‌منییه‌كانیش كردووه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ئێمه كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ یاساكه هه‌یه، چونكه له یاساكه‌دا ده‌ڵێت له پله‌ی ئه‌فسه‌ر به سه‌ره‌وه، به‌ڵام له یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقیدا ده‌ڵێت گه‌وره ئه‌فسه‌ران، بۆیه ئه‌فسه‌ره‌كانی ئێمه چه‌ند هه‌زار كه‌سێكن، زۆر عه‌مه‌لیش نیه ئه‌فسه‌رێك به به هه‌شت سه‌د یان نۆ سه‌د هه‌زار دینار ئێمه داوای زانیاری لێ بكه‌ین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین دوای هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاساكه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك پله‌ی تایبه‌تن، بیانگرێته‌وه و فۆرمه‌كانیان بۆ بنێرین.
نوچه‌نێت: واته تا ئێستا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتان نه‌ناردووه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: نا نه‌خێر هێشتا نه‌مانناردووه بۆیان، چونكه ئه‌وانیش ده‌چنه ئه‌و خانه‌یه‌وه و ژماره‌یه‌ك زۆر ئه‌فسه‌ریان هه‌یه، بۆیه ئه‌و فۆرمه بۆ كه‌سانێك ده‌نێردرێت كه پۆستیان له‌به‌ر ده‌سته، نه‌ك بۆ كه‌سانێك كه كارێكی ئاساییان له‌به‌ر ده‌ست بێت.
نوچه‌نێت: به‌گوێره‌ی یاسا بێت، ئه‌و فۆرمانه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، ك ئێستا پله و پۆستیان هه‌یه، به‌ڵام ئێوه هه‌وڵتان نه‌داوه له ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسانی پێشوویش بپێچنه‌وه كه تۆمه‌تبار كراون به گه‌نده‌ڵی؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له مانگی (7/2011) له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاو بۆته‌وه، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر كردووه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش به فه‌رمی له (1/6/2013) ده‌ست به‌كار بووه، نه‌خێر هیچ نه‌سێكت نیه كه رێگه به‌وه بدات بگه‌ڕێیته‌وه بۆ پێش دامه‌زراندنی خۆت، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ك هه‌بووبێت، له كه‌سه خۆشبیت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه كاری ئێمه نه‌بێت و كاری داواكاری گشتی بێت، ئێمه تا ئێستا چه‌ند دانیشتنێك‌مان له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی كردووه و خه‌ریكه پرۆتۆكۆلێكیان له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌كه‌ین، یه‌كێك له‌و فه‌قه‌رانه ئه‌وه‌یه كه بۆ كه‌یسه‌كانی پێش دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، هاوكارییان بكه‌ین و هه‌ر زانیارییه‌ك لای ئێمه بێت، بینێرین بۆ داواكاری گشتی و ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی ئوسوڵی ئیجرائاته‌كانی خۆیان وه‌ربگرن.
نوچه‌نێت: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی چۆنه؟
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه، تا ئێستا چوار پێنج جار به فه‌رمی یه‌كمان بینیوه، هاوكاری یه‌كتر بووین.