نوچه‌نێت:هه‌ولێر
گۆرانی بێژ هه‌رێم موحه‌مه‌د به‌رهه‌میكی هونه‌ری نوێ ی خۆی به‌ئه‌نجام گه‌یاند كه‌بریتییه له‌گۆرانییه‌ك به‌ناوی “تاوان”،ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌وه له‌لێدوانیێكدا بۆ نووچه‌نێت هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ هه‌رێم موحه‌مه‌د ووتی: ئه‌م گۆرانییه له تێكستی سامی سه‌باح و ئاواز‌و دابه‌شكردنی خۆمه، كاری تۆماركردنی ئه‌م گۆرانییه له‌ستۆدیۆی هونه‌ر ئه‌نجام دراوه وكۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند هاوكارییان كردووم وه‌ك میوزیك ژه‌ن ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندان(محمد یاسین و ،كاك هه‌ڵوێست و،كاك مه‌هدی،و كاك ئاری).
وه‌كو كاری میكس كاك تارق خانه‌قینی، زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌وكاره‌یان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندم، ده‌رباره‌ی كلیپ كردنی ئه‌م گۆرانییه هه‌رێم ووتی به‌زووترین كات به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی سپۆنسه‌رێكی باش ئه‌م كاره به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نراوه‌و من چاوه‌رێ ده‌كه‌م تا كه‌رتی تایبه‌ت هاوكاریم بكات بۆ به كلیپ كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه و هیوادارم به‌دڵی هه‌موو هه‌وادارانی گۆرانی هونه‌ری كوردی بێت و هیوادارم به‌دڵی هه‌واداران و عاشقانی ده‌نگی خۆم بێت و له‌رێگه‌ی “تاوان”ه‌وه بتوانم زۆرترین جه‌ماوه‌ر له‌ده‌نگی خۆم كۆبكه‌مه‌وه‌و خزمه‌تێك به هونه‌ری كوردی بگه‌یه‌نم ، به‌ڵێن به‌جه‌ماوه‌رو گوێگرانی خۆم ده‌ده‌م هه‌رده‌م به‌رده‌وام ده‌بم بۆ كاری هونه‌ری .
