یەكگرتووی ئیسلامی، وەڵامی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەداتەوە

0

111

یەكگرتووی ئیسلامی، وەڵامی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەداتەوە

 

نوچە: هەولێر
سەعید عەلی عەبۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، كە حیزبەكەی ئیدانەی لێدوانەكانی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكات و ئەو لێدوانانەیش بە هەڵوێستی فەرمی بزووتنەوە نازانن.
چەند رۆژێك بەر لە ئێستا دكتۆر عەبدوڵڵا وەرتێ‌، هێرشی توندی كردە سەر یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە روونكردنەوەیەكدا، یەكگرتووی ئیسلامی بەوە تۆمەتبار كرد، كە سەر بە ئیخوان موسلیمینی میسرن و لە رابردوویشدا گەنجانی كوردستانیان لە جیهاد و شۆڕش لە بەرانبەر بەعس سارد كردوونەتەوە، بەوەیش لە پشتەوە حەنجەریان لە پشتی شۆڕشی كورد داوە، لە بەرانبەریشدا سەعید عەلی عەبۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت وتی “ئێمە ئیدانەی ئەو لێدوانانەی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكەین، بەڵام ئەو لێدوانانەبە لێدوانی شەخسی دەزانین و بەلای ئێمەوە تەعبیر لە لێدوانی بزووتنەوەی ئیسلامی ناكات، چونكە ئێمە پەیوەندییەكی پتەوی برایانەمان لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی هەیە”.
سەعید عەلی عەبۆ پێیوایە، ئەو كەسانەی كە یەكگرتوو بە بەشێك لە ئیخوان وەسف دەكەن، بۆچوونەكانیان لەسەر یەكگرتوو لە دوو بنەماوە سەرچاوە دەگرن “یەكەم: نەزانی، دووەم حیقد”، وتی “ئێمە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانین و خاوەن بڕیاری خۆمانین”، وتیشی “ئێمە حیقدمان بەرانبەر بە كەس نیە و حەزیش ناكەین كەس قسەی لا بە لا بە یەكتری بڵێت، چونكە ئێستا كاتی ئەو جۆرە قسانە نیە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com