هیوا میرزا سابیر: گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسنامه‌ی ئیسلامێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
مامۆستا هیوا میرزا سابیر، ئه‌ندامی شورای سه‌ركردایه‌تی یه‌گرتووی ئیسلامی كوردستان، له وه‌ڵامی پرسیارێكی نوچه‌نێتـدا، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا روویانداوه، به وته‌ی ئه‌و، بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسنامه‌ی ئیسلامێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له گۆشه‌ی (رۆشنایی) مامۆستا هیوا میرزا سابیر هه‌فتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت ده‌داته‌وه و تیشك ده‌خاته سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان، له گۆشه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا، كه تایبه‌ته به به‌بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له نوچه‌نێت بڵاو ده‌كرێته‌وه، مامۆستا هیوا میرزا سابیر ده‌نوسێت “ماوه‌یه‌كی زۆره له‌م وڵاتانه‌دا ئازادییه‌كان و مافه‌كانی هاوڵاتی بوون و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و ئیراده‌كان و كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی یاساغ و قه‌ده‌غه بووه، كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار له پێناو مانه‌وه و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر و گه‌نده‌ڵیان هه‌موو كویلایه‌تی و پاشكۆیه‌تیه‌كه‌یان بۆ دوژمنانی داگیركا‌ر و قۆرخكاری سامان و ئیراده و ئیداره‌ی گه‌له‌كانیان به شانازیه‌وه قبوڵكردووه”.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت “ئێستا كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رزیوو و گه‌نده‌ڵ و پاشكۆیانه، یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌ره‌س ده‌هێنن، كه‌ش و هه‌وای ئازادیه‌كان و به‌رجه‌سته‌بوونی مافه‌كانی هاووڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌ره‌خسێت و، به‌سه‌را سه‌پاندن و سیاسه‌تی ئیرهاب و هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كان كۆتاییان دێت، له‌م بارودۆخه‌دا گه‌لان به‌ره‌و ناسنامه‌ی ئیسلامی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خۆیان ده‌بنه خاوه‌نی ئیراده و ئیداره و بڕیارده‌ری چاره‌نوس و یاسا و ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، بێ گومان ئه‌م واقیعه‌یش زۆر له باره ئه‌و وڵاتانه ئیسلامی بوونه‌كه‌یان میسداقیه‌ت پێ بده‌نه‌وه و ڕابوورد و ئێستا و داهاتوویان پێكه‌وه گرێ بده‌نه‌وه”.