سەما نییە !
“ئەوە” ئارەزویەکی مەستەو
لە جەستەدا بێ ئۆقرەیە
لەوە ناگات
بەفر ڕوحتە
یا تەمتومان ؟
مردن نییە !
کەشتیەکی
بێ ئاڕاستەو چارۆکەیەو
چەق بەستووە
نازانێ
“با ” لێرەیە
یا لە ئاسمان ؟
داهۆڵ نییە !
تارماییەکی بەد بەختە
چاوەڕوانیی زەردەخەنەیەک
بڕشتی لێ بڕیوە
بە بێ دەنگی
هەناسەشی لی دزیوە !
“ئەوە” تابلۆیەکی بێ نازەو
تەنیا نیگایەکتی بەسە
پڕ بێت لەڕەنگ !
باخێکی تینووە بە شرابی لێوت
گەر لوتف کەیت ؟
ئەبــــــــــێ
بە مەملەکەتی پەپولەو هەنگ
زەردەشت بیلال : چاوەڕوانی
0
Share.
