شیعه‌كان بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه چه‌ندین مه‌رج بۆ هه‌رێم داده‌نێن
نوچە.نیت.knn
له‌به‌رامبه‌رگه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم، هاوپه‌یمانی نیشتمانی چه‌ندین مه‌رج ده‌خاته روو، داوا له هه‌رێم ده‌كات هه‌نارده‌كردنی نه‌وت رابگرێت‌و پاره‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه‌و رۆژانه‌ش بڕی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێی عێراقه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادا به KNNی راگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی وتوێژه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، هاوپه‌یمانی نیشتمانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێیی ئاراسته‌ی وه‌فدی دانوستانكاری كورد كردووه، له‌خاڵێكیدا سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وت رابگرێت‌و پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه‌و له‌م مانگه‌شه‌وه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی به‌غداوه هه‌نارده بكات.
هه‌ربه‌پێی پڕۆژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه، هه‌ولێرو به‌غدا دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رێكده‌كه‌ون‌و ئه‌وكات له‌م مانگه‌وه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێردرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆببێته‌وه‌و وه‌ڵامی مه‌رجه‌كانی پڕۆژه‌كه بداته‌وه.