ئەمشەو دەمویست
چەپکێ شیعرت بۆ ببەستم
دێڕەکانی بە گلەیی بنەخشێنم ..
دەمویست تژی لە بروسکە و
با و بۆڕان بێ
خەو لە چاوت بتارێنم ..
دەمویست هەسپی توڕەبوونم
زین بکەم و جڵەو بەردەم ..
دەستم دەیگوت
رێگام بدە با بنوسم
هەر من بێ ویژدان و جەردەم ..
لەپڕ لە درزی دەرگاوە
نامەیەکی گەردن بەرز سڵاوی کرد ..
هەرچی قینی ناو ژوور هەبوو
بڵاوی کرد ..
لە دوا دێڕی نامەکەیدا
بە وشەیەک ، کە سەردەمێک
هەموو گەردی بەیانییەک دەهاتە گوێم ..
تا ئێوارە کپ دەکەوتم
نەمدەتوانی هەنگاو بنێم..
ئیتر ئەمشەو بەڵێنم دا
وەک ڕەشەبا و هوڕە نەبم ..
گەڕامەوە بۆ سەردەمی پێکەوەبوون
بۆ ئەو کاتەی پەیمانم دا
هەتا مردن توڕە نەبم..
هێمن بابان : دەمویست
0
Share.
