ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ نوچە: دوای شەڕەكان، چەكدارانی بەدر شار بە دەر دەكەین

0

841029112013_01 (1)ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ نوچە: دوای شەڕەكان، چەكدارانی بەدر شار بە دەر دەكەین

 

 

نوچە: هەولێر

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان و وەزیری پێشووی كاروباری پێشمەرگە، رایگەیاند “ئەگەر پاسدار نەبوایە داعش بەغدادی دەگرت”، وتیشی “دوای شەڕەكان رێگە نادەین یەك چەكداری بەدر لە كوردستان بێمننەوە و شار بە دەریان دەكەین”.
لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت لێدوانەكانی هادی عامری هادی عامری رەت كردەوە و بە قسەی هەلەق و مەلەق وەسف كرد و وتی “هادی عامری سەری لێشێواوە، خۆیشی دەزانێت هێزی پێشمەرگە چۆنە، عامری نوێنەرێكی ناردبوو بۆ لای كاك مەحموود سەنگاوی و داوای كرد كە لە چالاكییەكاندا بەشدار بین لەگەڵیان بەڵام ئێمە رەتمان كردەوە و پێماوت بە هەموو چەكە قورسەكانمانەوە هاوكاریتان دەكەین، پێمانوتن هێزەكانتان بهێنن، ئیتر بۆ سەعدییە دەچن یان جەلەولا بۆ هەر كوێیەك دەچن بچن، كاتێك زانیان پێشمەرگە هاوكارییان ناكات، نەیانتوانی بێن و فیشەكێك بتەقێنن، ئێستایش كە ئەو چالاكییەیان كردووە لە ناوچەكانی خورماتوو، لە ژێر حیمایەتی پێشمەرگەدا بوون، ئەگەر پێشمەرگە لەگەڵیان نەبووایە نەیاندەتوانی هیچ چالاكییەك بكەن، چونكە لەو چالاكییەدا هێزی پێشمەرگە رۆڵی كاریگەری هەبووە، چ بە هێزی پشتیوانی و چ بە چەكە قورسەكانمان و چ بە لیواكانمان كە بەشدارییان كردووە، ئەو سەركەوتنە لەو ناوچەیە بە دەست هاتووە”.
جەعفەر شێخ مستەفا زیاتر وتی “ئەوان شەش لیوای سەربازی و دوو لیوای پۆلیسی ئیتیحادی و خۆیشی لە چەند كاتژمێرێكدا لەبەر داعش هەڵهاتن و شەڕ كەوتە سەر بەغدا، بەڵاك پاسدار فریایان كەوت و بەرگری لە بەغدا كرد، ئەگینا شەرەف و كەرامەتیان لەبەر دەستی داعشدا بوو”، وتیشی “پاسدار بە ئاشكرا بەشداری شەڕی داعشی كردووە لە بەغدا، هەتا فڕۆكەیەكیشیان كەوتە خوارەوە”.
دەربارەی ئەو رەخنانەیش كە بە هۆی لێدوانەكانی هادی عامرییەوە رووبەڕووی دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكرێت، جەعفەر شێخ مستەفا وتی “كاتێك ئەو لێدوانەی داوە یان ئەو قسەیەی كردووە، عامری لە تەنیشت دكتۆر نەجمەدین نەبووە، تا رێیی بدات وا بڵێت یان نا، ئەو لەكاتی گەڕانەوەدا بووە ئەو قسەیەی كردووە، بۆیە كەسێك ئەوە مستەواكەی بێت ئەو قسەیە هەر دەكات، بۆیە ئەوە پەیوەندی بە دكتۆر نەجمەدینەوە نیە، گرنگ ئەوەیە ئێستا زاری هەر كەسێك بكەیتەوە لەو قسانە نیگەرانە و بە قسەی نابەجێ و نامەعقولی دەزانن”.
دەربارەی هەڵوێستی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش وتی “زاری هەر كەسێك بكەیتەوە لەو قسانە نیگەرانن و رەتی دەكەنەوە، بۆیە من پێموانییە ئەو كابرایە لەو ئاستەدا بێت كە هەمووان پێوەی سەرقاڵ بن، ئەو قسەیەكی هەلەق و مەلەق و نامەعقولی كردووە، ئەوانە كەسانێكن شەرمیان بە خۆیان نیە و ئەگەر حەیایان بوایە دەبوایە لە وڵات دەرچوونایە، بۆیە پێویست ناكات مەكتەبی سیاسی بە رەسمی بەیانی لە دژ دەربكات”.
جەعفەر شێخ مستەفا مانەوەی هێزەكانی بەدری بەستەوە بە شەڕەكانەوە، وتی “لە دوای شەڕەكانەوە رێگە نادەین یەك چەكداری بەدر لە كوردستان و كەركووكیش بمێننەوە و شار بە دەریان دەكەین”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com