ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی وەڵامی بارزانی دەدەنەوە:
هۆكاری نه‌بینینی نوێنەری بارزانی یاسایی بوو نه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ
نوچەنێت
ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی لەرونکردنەوەیەکدا بۆ رایگشتی، رایدەگەینن ” دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچ ئیرادەیەکیان نیشان نەداوە، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم قەیرانەی لەهەرێمدا هەیە” هەر لەو رونکردنەوەدا ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی هۆکاری نەبینینی نوێنەرەکانی بارزانی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە”ئەو دوو کەسە هیچ پۆستێکی رەسمیان لە سەرۆکایەتی هەرێم نەبووە و هۆکاری نەبینیشیان یاسایی بووە نەک رەتکردنەوەی گفتوگۆ”.
دەقی رونکردنەوەی
ڕونكرده‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی:
دوێنێ له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئاینی شاری سلێمانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود به‌رزانی باسی له‌وه كردوه كه نوێنه‌ری ناردووه بۆ سلێمانی تا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران گفتوگۆ بكه‌ن به‌ڵام “ئه‌وان چه‌ند مه‌رجێكیان دانا بوو بۆ بینینی نوێنه‌ره‌كان” و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ بۆ هاوڵاتیان پێناسه كراوه.
وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئاینی به‌رامبه‌ر داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران و هه‌وڵی به‌ڕێزیان له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ئێمه به پێویستمان زانی ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه به‌رده‌م ڕای گشتی.
سه‌ره‌تا گرنگه ڕایبگه‌یه‌نین كه ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ ئیراده‌یه‌كیان نیشان نه‌داوه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه له هه‌رێمدا هه‌یه. ئێمه وه‌ك خۆپیشانده‌ران داخوازیه‌كانمان نوێنه‌رمان بوون، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات بیویستایه ڕێز له‌و نوێنه‌رایه‌تیه بگرێت ده‌بوایه كاری بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانمان بكردایه، به تایبه‌ت ده‌ستگیركردنی تاوانباران.
ئێمه ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاستده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و دوو كه‌سه به‌ڵێ هاتبونه سلێمانی به‌ڵام هۆكاری نه‌بینیان یاسایی بوو نه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ. ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه هاتبونه سلێمانی له ناو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا پۆستێكی ڕه‌سمیان نیه كه ڕٍێگه‌یان پێبدات وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كردار بكه‌ن. ئێمه له كوردستان مه‌به‌ستمانه ئه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه به شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی كار بكه‌ن، بۆیه داوامان كرد به نوسراوێكی ڕه‌سمی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌و كه‌سانه تخویل بكرێن كه وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كۆببنه‌وه و ئێمه‌ش له به‌ر ڕۆشنایی داواكه‌دا به ڕه‌سمی وه‌ڵاممان ده‌دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نوسراوه‌مان پێنه‌گه‌یه‌شت، هه‌روه‌ها ئێمه كێشه‌ی شه‌خسی و خێڵایه‌تیمان نیه تا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یان حیزبی كۆبونه‌وه بكه‌ین.
له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا سه‌رۆكی پارتی ده‌یه‌وێت موزایه‌ده‌ی سیاسی به سه‌ر هاونیشتمانیانی هه‌رێمدا بكات كه ده‌ڵێت: “ئێمه خاوه‌ن كیانێكی سه‌ربه‌خۆ نین… له مصر هه‌رچی ڕوبدات هه‌روه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه تێك بچێت ئه‌وا دووباره ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ناڕه‌خسێته‌وه، ئیتر بۆ ئێمه بێین و لاسایی مصر یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه بكه‌ینه‌وه، با لاسایی خه‌ڵكی باشوری سودان بكه‌ینه‌وه نه‌ك مصر و وڵاتانی تر”.
ئێمه‌ش ده‌ڵێین، به‌ڵێ ترسی ئێمه‌ش له‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم تێنه‌گه‌یشتنه له‌و ڕاستیه‌ی كه ئێمه خاوه‌ن كیانێكی سه‌ربه‌خۆ نین و ماوه‌ی بیست ساڵه ئه‌وان بێباكانه به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاستیه تاڵه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن و یاریان به ئاگر كردوه. هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر، ئه‌دائمان له هاوڵاتیانی باشوری سودان ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بوبێت هه‌رگیز خراپتر نه‌بوه، ئه‌وه ئه‌وانن ناتوانن وه‌ك هێزه سیاسیه ڕزگاریخوازه‌كانی سودان سیاسه‌ت بكه‌ن ، ئه‌وان تا ئێستا فۆرمی مامه‌ڵه‌كردنیان ئه‌گه‌ر له حوسنی موباره‌ك خراپتر نه‌بوبێ هه‌رگیز باشتر نه‌بوه!!!
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
12/04/2011
