موشیر گه‌ڵاڵی: دڵشاد گه‌رمیانی به ته‌نها نیه و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌ك كارتێك به‌كاری ده‌هێنن
نوچه: هه‌ولێر
موشیر گه‌ڵاڵی چه‌ند زانیارییه‌كی ورد ده‌رباره‌ی دڵشاد گه‌رمیانی و باڵه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، ده‌ڵێت “كۆمه‌ڵی ئیسلامی دڵشاد گه‌رمیانی وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنێت”، پێیشیوایه له هه‌ندێك كاتدا، گه‌رمیانی سه‌ر ئێشه بووه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كۆمه‌ڵیش ناچار بوون قبوڵی بكه‌ن.
موشیر گه‌ڵاڵی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئێستا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، وازی له‌و حیزبه هێناوه، له رێی نوچه‌نێته‌وه زانیاری وه‌رد ده‌رباره‌ی دڵشاد گه‌رمیانی و باڵه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، كه بەوته‌ی ئه‌و، كۆمه‌ڵ ناچارن قبوڵی بكه‌ن، گه‌ڵاڵی ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی كه زۆرجار دژ به سیاسه‌تی فه‌رمی حیزبه‌كه‌یەتی، بۆ نوچەنێت وتی “هه‌ڵوێسته‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی هی ئێستا نین، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌بوون، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له به‌رانبه‌ر بێده‌نگبوونی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و براده‌ره، باجی زۆری داوه، له‌لایه‌كه‌وه ده‌ڵێن لێدوان و هه‌وڵوێسته‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناگونجێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ئه‌ندامێكی دیاری مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، بۆیه لێدوانه‌كانی كه ناوه ناوه ده‌یدات، زۆر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام ئایا بۆچی لێیبێده‌نگن و هیچ ئیجرائاتێكیان له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی”.
موشیر گه‌ڵاڵی وتیشی”بێگومانم كه دڵشاد گه‌رمیانی سه‌رئێشه‌یه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی”، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، باجی هه‌ڵوێسته‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی داوه، هۆكاری بێده‌نگی كۆمه‌ڵیشی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته دژه‌كانی دڵشاد گه‌رمیانی بۆ سێ خاڵ گه‌ڕانده‌وه، كه “یه‌كه‌م: ئه‌م باڵه وجودی هه‌یه و ته‌نها دڵشاد گه‌رمیانی نیه”، وەک گەڵاڵی دەڵێت “ئه‌و باڵه ژماره‌یان ئه‌وه‌نده هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه حیسابیان بۆ بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر دڵشاد گه‌رمیانی به ده‌مڕاستی ئه‌و باڵه دابنرێت، ده‌بێت حیسابیان بۆ بكرێت، كه وجودیان هه‌یه و ئه‌ندامیان هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی”، ده‌رباره‌ی خاڵی دووه‌میش وتی “هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه دڵشاد گه‌رمیانیان له ناو رێكخستنه‌كانی خۆیاندا هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و حیزبه وایان قه‌ناعه‌ت به ده‌وروبه‌ر و ده‌ه‌ڵاتی كوردیش كردووه، كه ئه‌و پیاوه له ژێر باڵی ئه‌واندا بمێنێته‌وه باشتره و كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك له كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵیش ده‌ربچێت و ببێته شتێكی سه‌ربه‌خۆ، كه ئه‌و كاته كۆنترۆڵكردنی بۆ هه‌موو لایه‌ك زه‌حمه‌ت بێت، بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی له ژێر باڵی كۆمه‌ڵدا بێت، هه‌موو چالاكییه‌كانی له‌و ته‌سریحاتانه تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیابێته‌وه له كۆمه‌ڵ ئه‌وا ره‌نگه زیانی زۆرتر به دوای خۆیدا بهێنێت، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م توانیبێتیان ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌وه قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن و بڵێن با بێمێنێته‌وه”، موشیر گەڵاڵی دەڵێت خاڵی سێیەمیش ئەوەیە “ره‌نگه بوونی ئه‌و باڵه به‌لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه په‌سه‌ند بێت و وه‌ك كارتێك به ده‌سته‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێك له قۆناغه‌كان یان ئه‌گه‌ر بێت و فشارێك هه‌بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و كارته‌شیان به ده‌سته‌وه بێت و به به‌رانبه‌ره‌كانیان بڵێن ئه‌گه‌ر ئێوه رێزی باڵی ریفۆمخواز نه‌گرن و كۆمه‌ڵ په‌راوێزبخه‌ن له به‌شداری پێكردن، ئه‌وه ئه‌م باڵه‌یش بوونی هه‌یه و بۆمان كۆنترۆڵ ناكرێن، بۆیه بوونی دڵشاد گه‌رمیانی وه‌ك كارتێك ره‌نگه سودی لێوه‌رگرن و له كاتی خۆیدا به‌كاری بهێنن”.
لەقسەکانی بۆ نوچەنێت، موشیر گه‌ڵاڵی زیاتر وتی “ئێستا دڵشاد گه‌رمیانی له ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه هه‌مووی بۆته جێی ئاماژه پێكردن، چونكه زۆرێك له خه‌ڵكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوون، هه‌وڵێكی زۆریان بۆ درا، تا قه‌ناعه‌تیان به ده‌سه‌ڵاتی كوردی هێنا كه بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان، واته ئه‌وانه كه‌سانێك بوون، كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه حیسابیان بۆ كراوه و له ژێر چاودێری ورددا بوون”.