نەریمان بابان : وونبون 
خۆم وون ئه‌که‌م
خۆ وونکردن شه‌رم نیه
له‌کاتێکدا له‌ووڵاته‌که‌م
سه‌روه‌ریه‌کان ئه‌فسانه‌یه
خۆم وون ئه‌که‌م
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بمکڕن
له‌شه‌وێکی توڕه‌بوونیان
له‌سوچێکا سه‌رم بڕن
خۆم وون ئه‌که‌م
له ڕابردووی پڕ یادگارم
پێم مه‌ڵێن بۆ
ته‌نانه‌ت له‌ویش بێزارم