قاسم شەشۆ بۆ پەیەدە: ئەگەر زۆرمان لێ بكەن، لەگەڵ داعش جیاوازیتان ناكەین

0

44قاسم شەشۆ بۆ پەیەدە: ئەگەر زۆرمان لێ بكەن، لەگەڵ داعش جیاوازیتان ناكەین

 

نوچە: سۆران
قاسم شەشۆ كە فەرماندەی ئەو چەكدارە ئێزیدیانەیە كە لە چیای شەنگال بەرگری لە ئاوارە ئێزیدییەكان دەكات، رایگەیاند كە بە پەیەدەیان وتووە، ئەگەر زۆریان لێبكەن تا بچنە ریزەكانیانەوە، ئەوا لەگەڵ داعش جیاوازیان ناكە.
قاسم شەشۆ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە “ئێستا 10 هەزار خێزان لە چیای شنگال ماون و بەڵێنیان داوە تا شنگال رزگار نەكرێت، ئەوان لەگەل هێزی پێشمەرگە دەمینێنەوە و هاوكارییشیان لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە دەست دەگات”.
شەشۆ وتوویشییەتی “پەیەدە رێگری لە گەیاندنی هاوكاری بە ئێمە دەكات، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ئاڵای ئەوان بەرز ناكەینەوە، ئێمەیش رەتمان كردووەتەوە، ئەوان داوایان كردبوو ئێمە بچینە ریزەكانی ئەوانەوە، بەڵام ئێمە ڕەتمان كردەوە و ئاگادارمان كردنەوە ئەگەر زۆر لە ئێمە بكەن، هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ داعشدا نابێت”.
قاسم شەشۆ وتوویشییەتی “ئەو هەروەها ڕوونیشی كردەوە، “بە گوتەی ئەوان نزیكەی 200 كەسیان لە چیا هەیە، بەڵام لای ئێمە تەنیا نزیكەی 20كەس دەبن”، وتویشیەتی “شەڕی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعشدا بەردەوامە و تا ئێستا پێنج كۆمەڵگەیان لە داعش پاك كردوونەتەوە و ئێستایش تەنیا كۆمەڵگای خانەسۆر و سنوونێ ماون، بەڵام بۆ ئازادكردنی شنگال پێویستمان بە چەكی قورسی زیاتر هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com